بابه‌ت: گرنگی هه‌ناسه‌دانی قوڵ!
[size=24]گرنگی هه‌ناسه‌دانی قوڵ[/size]
ڕێنمایه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق/ پسپۆڕی ڕاهێنانه دهروونیاکان
له گه‌ڵ هاتنه دونیامانه‌وه له‌شمان خۆی ده‌گونجێنێت له‌گه‌ڵ ژینگه‌دا و یه‌که‌مین کار که به سروشتی ده‌یکه‌ین هه‌ناسه‌دانه. هه‌تا مناڵین و ئه‌وه‌نده‌ی له ژیان تێناگه‌ین و بێئاگاین له کێشه‌و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌کانی ژیان هه‌ناسه‌دانمان ناکه‌وێته به‌ر هه‌ره‌شه‌ی ده‌روون گرژی و خه‌مۆکی. که چوینه قۆناغێکی بهئاگایترهوه ئه‌وکاته هه‌ناسه‌مان جۆرێك له شێواندنی کاتی به خۆوه ده‌بینێت و له زۆر باردا دووباره ده‌بێته‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆکارێکی سه‌ره‌کی بۆ زۆربه‌ی نه‌خۆشیه فیزیکی و ده‌روونیه‌کانمان.
هه‌ناسه‌دان گرنگترین و سه‌ره‌کیترین ته‌کنیکی له‌شه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین پۆخڵه‌واتی له‌ش بکاته ده‌ره‌وه.
%70 ی پۆخڵه‌وات به هۆی هه‌ناسه‌دان ئه‌ڕوات، %20 له ڕێگه‌ی پێسته‌وه و ته‌نها له %10 له ڕێگه‌ی میزکردن و پیساییه‌وه.
مێشك ته‌نها %3 ی کێشی له‌ش پۆخڵه‌وات ئه‌کاته ده‌ره‌وه به‌ڵام له کاتی پشودا له %20 ی ئه‌و ئۆکسجینه‌ی که له له‌شدا وه‌رده‌گیرێت ده‌ڕواته ده‌ره‌وه.
گرژبوون و فشار‌و دڵه ڕاوکێکان که ڕۆژانه ڕوبه‌ڕویان ده‌بینه‌وه واده‌کات که خێراتر‌و نا یهکسانو خراپتر هه‌ناسه بده‌ین، به‌تایبه‌ت که به به‌شی سه‌ره‌وه‌ی سنگمان هه‌ناسه ئه‌ده‌ین. ئه‌و جۆره هه‌ناسه‌دانه دڵمان گرژ و سترێس ده‌کات، هێنانی خوێن بۆ دڵمان سنوردار ده‌کات، ده‌بێته هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی ئۆکسجین له خوێندا و زۆر په‌شۆکاو ده‌روون هیلاك ده‌رده‌که‌وین.
بۆ ده‌ربازبوون له‌م باره نائارام و سترێسه پێویسه هه‌وڵبده‌ین قوڵتر هه‌ناسه هه‌ڵمژین. به قوڵی هه‌ناسه هه‌ڵمژین له ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی به‌شی خواره‌وه‌ی سیه‌کانمان وا ده‌کات که ئه‌و هه‌وایه هه‌مووی بچێته به‌شی خواره‌وه‌ی سیه‌کانمان، که له‌وێدا به‌ته‌واوی مولوله‌ی خوێن باشتر ئاماده‌یه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و ئۆکسجینه له‌وه‌ی که له به‌شی ناوه‌ڕاست و سه‌ره‌وه‌ی سیه‌کانتا هه‌ن.
هه‌ناسه‌دانی قوڵ ئه‌بێته هۆی که‌مبونه‌وه‌ی فشار له سه‌ر ناوه‌وه‌ی سیه‌کان، باشترکردنی سوڕی خوێن و کارئاسانی ده‌کات بۆ هێنانه‌وه‌ی خوێن بۆ دڵ. ئه‌مه‌ش قورسی له‌سه‌ر دڵ که‌م ده‌کاته‌وه.
دووباره‌و چه‌ند باره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ناسه‌دانی قوڵ کۆمه‌ڵێ وزه‌ی باش ده‌دات به له‌ش، بیرکردنه‌وه‌مان باشتر ده‌کات و له‌شمان گه‌نجتر ده‌کات.
به لاتینی به (بۆنی ده‌م) ده‌وترێت (سپیریتوس) که ڕۆحیش ده‌گرێته‌وه. که‌واته بهێڵه که هه‌ناسه‌ت هه‌موو گیانت پڕت بکات هه‌روه‌ك چۆن هه‌ست ده‌که‌یت که ڕۆحت دێت به ناو هه‌مو له‌شتا.
سه‌رکه‌وتوبن
warzshidaruni