بابه‌ت: پێكهاته‌ی ئیطاڵیا ئاشكرا كرا....بالۆتێلی و كاسانۆ بانگێشت كرانه‌وه ...!
ئیتاڵیا(لاگازێتا دێللۆ سپۆرت)
سێزاری پراندلی ڕاهێنه‌ری تازه ده‌ستبه‌کاربووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا لیستی یاریزانانی نوێی هه‌ڵبژارده‌که‌ی ئاشکراکرد بۆ گازێتا دێللۆ سپۆرت.له لیستی یاریزانه‌کاندا ئه‌نتۆنیۆ کاسانۆ جارێکی دیکه ناو ده‌بینرێت و ماریۆ بالۆتێلی ـیش بۆ یه‌که‌مجار بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌که‌م ده‌کرێت.
پراندلی له‌چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی لاگازێتا دێللۆ سپۆرت،ناوی ئه‌و یاریزانانه‌ی ئاشکراکرد که له‌ئه‌جێندای وی هه‌ن و بۆ یاریی و پاڵه‌وانێتییه‌کانی داهاتوو،ته‌نها ئه‌و یاریزانانه هه‌ڵده‌بژێرێت.
هه‌روه‌ها چه‌ند یاریزانێکی دیکه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ی له لیستی ئه‌و 30 یاریزانه‌ی پراندلی ـی‌دا ده‌بینرێت،و ڤیچینزۆ یاکوینتا و ئه‌نتۆنیۆ دی ناتالی،ناویان له لیسته‌که‌دا نییه.
ماریۆ بالۆتێللی،کریستیان لیدسیما و تیاگۆ مۆتا که‌هیچیان ئیتاڵی نه‌ژاد نین،ناویان له‌لیسته‌که‌دا هاتووه که‌بۆ گازێتای ده‌ستنیشان کردووه.
ئه‌مه‌ش ناوی ئه‌و 30 یاریزانه:
گۆڵچییه‌کان:سالڤاتۆری سیریگو،ئیمیلیانۆ ڤیڤانۆ،مارکۆ ستۆراری،ئه‌نتۆنیۆ میرانتی
هێڵی به‌رگری:لیوناردۆ بۆنۆچی،جیۆرجیۆ چیلێنی،لوکا ئه‌نتۆنینی،کریستیان زاکاردۆ،ماتیا کاسانی،ئه‌لیساندرۆ گامبرینی،سالڤاتۆری بۆکێتی و کریستیان ماجیۆ
هێڵی ناوه‌ڕاست:تیاگۆ مۆتا،کریستیان لیدسیما،دانێلی گاڵۆپا،ئه‌ندریا پیرلۆ،دانێلی دی ڕۆسی،ڕیکاردۆ مۆنتۆلیڤۆ،کڵاودیۆ مارکیزیۆ،سیمۆنی پیپی و ئه‌نجیلۆ پاڵۆمبۆ
هێرشبه‌ران:ئه‌لبێرتۆ جێلاردینۆ،مارکۆ بۆریللیۆ،جیامپاولۆ پازینی،ئه‌نتۆنیۆ کاسانۆ،ماریۆ بالۆتێللی،جیۆسێپی ڕۆسی،فابیۆ کوالیارێلا،مارکۆ مارکیۆنی و ڕافاێلی پالادینۆ
یاریگا