بابهت: تاقی كردنهوهی خوای گهوره بۆ بهندهكانی,,,,,,,
چیرۆكەكانى پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم)
و پەندو ئامۆژگارى وەرگرتن لێیان
عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ: رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) « إِنَّ ثَلاَثَةً فِى بَنِى إِسْرَائِيلَ أَبْرَصَ وَأَقْرَعَ وَأَعْمَى بَدَا لِلَّهِ أَنْ يَبْتَلِيَهُمْ، فَبَعَثَ إِلَيْهِمْ مَلَكًا، فَأَتَى الأَبْرَصَ، فَقَالَ أَىُّ شَىْءٍ أَحَبُّ إِلَيْكَ قَالَ لَوْنٌ حَسَنٌ وَجِلْدٌ حَسَنٌ، قَدْ قَذِرَنِى النَّاسُ، قَالَ فَمَسَحَهُ، فَذَهَبَ عَنْهُ، فَأُعْطِىَ لَوْنًا حَسَنًا وَجِلْدًا حَسَنًا، فَقَالَ أَىُّ الْمَالِ أَحَبُّ إِلَيْكَ قَالَ الإِبِلُ أَوْ قَالَ الْبَقَرُ هُوَ شَكَّ فِى ذَلِكَ، إِنَّ الأَبْرَصَ وَالأَقْرَعَ، قَالَ أَحَدُهُمَا الإِبِلُ، وَقَالَ الآخَرُ الْبَقَرُ فَأُعْطِىَ نَاقَةً عُشَرَاءَ، فَقَالَ يُبَارَكُ لَكَ فِيهَا، وَأَتَى الأَقْرَعَ فَقَالَ أَىُّ شَىْءٍ أَحَبُّ إِلَيْكَ قَالَ شَعَرٌ حَسَنٌ، وَيَذْهَبُ عَنِّى هَذَا، قَدْ قَذِرَنِى النَّاسُ، قَالَ فَمَسَحَهُ فَذَهَبَ، وَأُعْطِىَ شَعَرًا حَسَنًا، قَالَ فَأَىُّ الْمَالِ أَحَبُّ إِلَيْكَ قَالَ الْبَقَرُ، قَالَ فَأَعْطَاهُ بَقَرَةً حَامِلاً، وَقَالَ يُبَارَكُ لَكَ فِيهَا، وَأَتَى الأَعْمَى فَقَالَ أَىُّ شَىْءٍ أَحَبُّ إِلَيْكَ قَالَ يَرُدُّ اللَّهُ إِلَىَّ بَصَڕى، فَأُبْصِرُ بِهِ النَّاسَ، قَالَ فَمَسَحَهُ، فَرَدَّ اللَّهُ إِلَيْهِ بَصَرَهُ، قَالَ فَأَىُّ الْمَالِ أَحَبُّ إِلَيْكَ قَالَ الْغَنَمُ، فَأَعْطَاهُ شَاةً وَالِدًا، فَأُنْتِجَ هَذَانِ، وَوَلَّدَ هَذَا، فَكَانَ لِهَذَا وَادٍ مِنْ إِبِلٍ، وَلِهَذَا وَادٍ مِنْ بَقَرٍ، وَلِهَذَا وَادٍ مِنَ الْغَنَمِ، ثُمَّ إِنَّهُ أَتَى الأَبْرَصَ فِى صُورَتِهِ وَهَيْئَتِهِ فَقَالَ رَجُلٌ مِسْكِينٌ، تَقَطَّعَتْ بِىَ الْحِبَالُ فِى سَفَڕى، فَلاَ بَلاَغَ الْيَوْمَ إِلاَّ بِاللَّهِ ثُمَّ بِكَ، أَسْأَلُكَ بِالَّذِى أَعْطَاكَ اللَّوْنَ الْحَسَنَ وَالْجِلْدَ الْحَسَنَ وَالْمَالَ بَعِيرًا أَتَبَلَّغُ عَلَيْهِ فِى سَفَڕى، فَقَالَ لَهُ إِنَّ الْحُقُوقَ كَثِيرَةٌ، فَقَالَ لَهُ كَأَنِّى أَعْڕفُكَ، أَلَمْ تَكُنْ أَبْرَصَ يَقْذَرُكَ النَّاسُ فَقِيرًا فَأَعْطَاكَ اللَّهُ فَقَالَ لَقَدْ وَڕثْتُ لِكَابِرٍ عَنْ كَابِرٍ، فَقَالَ إِنْ كُنْتَ كَاذِبًا فَصَيَّرَكَ اللَّهُ إِلَى مَا كُنْتَ، وَأَتَى الأَقْرَعَ فِى صُورَتِهِ وَهَيْئَتِهِ، فَقَالَ لَهُ مِثْلَ مَا قَالَ لِهَذَا، فَرَدَّ عَلَيْهِ مِثْلَ مَا رَدَّ عَلَيْهِ هَذَا فَقَالَ إِنْ كُنْتَ كَاذِبًا فَصَيَّرَكَ اللَّهُ إِلَى مَا كُنْتَ، وَأَتَى الأَعْمَى فِى صُورَتِهِ فَقَالَ رَجُلٌ مِسْكِينٌ وَابْنُ سَبِيلٍ وَتَقَطَّعَتْ بِىَ الْحِبَالُ فِى سَفَڕى، فَلاَ بَلاَغَ الْيَوْمَ إِلاَّ بِاللَّهِ ثُمَّ بِكَ، أَسْأَلُكَ بِالَّذِى رَدَّ عَلَيْكَ بَصَرَكَ شَاةً أَتَبَلَّغُ بِهَا فِى سَفَڕى، فَقَالَ قَدْ كُنْتُ أَعْمَى فَرَدَّ اللَّهُ بَصَڕى، وَفَقِيرًا فَقَدْ أَغْنَانِى، فَخُذْ مَا شِئْتَ، فَوَاللَّهِ لاَ أَجْهَدُكَ الْيَوْمَ بِشَىْءٍ أَخَذْتَهُ لِلَّهِ، فَقَالَ أَمْسِكْ مَالَكَ، فَإِنَّمَا ابْتُلِيتُمْ، فَقَدْ رَضِىَ اللَّهُ عَنْكَ وَسَخِطَ عَلَى صَاحِبَيْكَ » أَخْرَجَهُ الْبُخَاڕيُّ (3464)، ومُسْلِمٌ (7357).
هاوەڵى خۆشەویست (أَبِى هُرَيْرَةَ َ (رضي الله عنه) دەفەرمووێت: پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: سێ كەس هەبوون لە ئوممەتانى پێش ئێوە (لەبەنى ئیسرائیل) ئەو سێ كەسەش: گەڕێك و كەچەڵێك (بێ قژ) و كوێرێك (نابینا)، وە خواى گەورە ویستى وابوو كە تاقییان بكاتەوە، بۆیە مەلائیكەتێكی نارد بۆلایان، مەلائیكەتەكە هات بۆلاى پیاوە گەڕەكەو پێى ووت: چ شتێك لەلاى تۆ زۆر باش و خۆشەویستە (واتە: حەزوو ئارەزوو لە چ شتێك دەكەیت؟) پیاوە گەڕەكەش ووتى: ڕەنگ و ڕوویەكى چاك و جوان و پێستێكى چاك، چونكە بەڕاستى خەڵكى لێم بێزار بوونه و حەزیان پێم نییە و حەزناكەن بم بینن، مەلائیكەتەكەش دەستى بە لاشەیدا هێناو گەڕییەكەى چاك بووەو ڕەنگى گۆڕا بوو بە كەسێكى ڕەنگ جوان و پێست چاك و باش، پاشان مەلائیكەتەكە پێى ووت: چ سامان و ماڵێك لەلاى تۆ لەهەموویان خۆشەویسترە؟ ئەویش ووتى: (وشتر یان مانگا)، مەلائیكەتەكەش وشترێكى ئاوس (سك پڕى) پێداو ووتى: خواى پەروەردگار فەڕدارى بكات (بەرەكەتى تێبكات)، ئینجا مەلائیكەتەكە ڕۆیشت و چوو بۆلاى پیاوە كەچەڵەكەو پێى ووت: چ شتێك لەلاى تۆ باش و خۆشەویستە (واتە: حەزوو ئارەزوو لە چ شتێك دەكەیت؟) پیاوە كەچەڵەكەش ووتى: قژێكى جوان و لەم كەچەڵییە ڕزگارم ببێت، چونكە بەڕاستى خەڵكى لێم بێزار بوونەو حەزیان پێم نییەو حەزناكەن بم بینن، مەلائیكەتەكەش دەستى بە سەریدا هێناو كەچەڵیەكەى چاك بووەوەو بوو بە كەسێكى قژ چوان، پاشان مەلائیكەتەكە پێى ووت: چ سامانء ماڵێك لەلاى تۆ لەهەموویان خۆشەویسترە؟ ئەویش ووتى: مانگا، مەلائیكەتەكەش مانگایەكى ئاوس (سك پڕى) پێداو ووتى: خواى پەروەردگار فەڕدارى بكات (بەرەكەتى تێبكات)، ئینجا مەلائیكەتەكە ڕۆیشت و چوو بۆلاى پیاوە كوێرەكەو پێى ووت: چ شتێك لەلاى تۆ باش و خۆشەویستە (واتە: حەزوو ئارەزوو لە چ شتێك دەكەیت؟) پیاوە كوێرەكەش ووتى: خواى پەروەردگار چاوەكانم بۆ بگێڕێتەوە، بۆ ئەوەى خەڵكى پێ ببینم، ئینجا مەلائیكەتەكەش دەستى هێنا بەسەر چاوەكانیدا، وە خواى گەورە هەردوو چاوى بۆ گێڕایەوە، پاشان مەلائیكەتەكە بە پیاوە كوێرەكەى ووت: چ ماڵ و سامانێك لەلاى تۆ لەهەموویان خۆشەویسترە؟ ئەویش ووتى: مەڕ، فریشتەكەش مەڕێكى ئاوس (سك پڕى) پێدا، پاشان خاوەن وشترو مانگاكە بەرهەمێكى زۆرى لێكەوتەوە بە فەزڵى خواى گەورە، وە خاوەن مەڕەكەش بەوێنەى ئەوان، ئینجا پیاوە گەڕەكە بوو بەخاوەن دۆڵێك (شیوێك) وشتر، وە پیاوە كەچەڵكەش بوو بەخاوەنى دۆڵێك (شیوێك) مانگا، وە پیاوە كوێرەكەش بوو بە خاوەنى دۆڵێك (شیوێك) مەڕ، پاش ماوەیەك مەلائیكەتەكە هات بۆلاى پیاوە گەڕەكە لەسەر ئەو شێوەیەى كە پێشتر هاتبوو بۆلاى (بۆئەوەى حوجەى نەمێنێت)، پێى ووت: پێاوێكى هەژارو ڕێبوارم و هیچ شتێكم پێ نەماوە بۆ پەیداكردنى خۆراك وە بۆگەیشتنەوەم بە شوێنى خۆم، جا هیچ كەسێك ناتوانێت من بگەێنێتەوە شوێنى خۆم جگە لە خواى گەورەو پاشان تۆ، جا داوات لێدەكەم تو ئەو خوایەى كە ئەو ڕەنگ و ڕووە جوان و پێستە چاكەى پێداوى وە ماڵ وسامانى پێ بەخشیووى، وشترێكم پێبدە بۆئەوەى بگەمەوە شوێنى خۆم؟ پیاوە گەڕەكەش لەوەڵامدا ووتى: بەڕاستى مافەكان زۆرن (ئەركى زۆرم بەسەرەوەیە وەناتوانم وشترێكت پێبدەم، یان مافەكان زۆرن تۆ وشترێكت بەر ناكەوێت)، وە پیاوە گەڕەكە مەبەستى ئەوە بوو كە بەڕێى بكات وهیچى نەداتێ، مەلائیكەتەكەش پێى ووت: وەك ئەوە وایە بت ناسم، ئایا تۆ پیاوێكى گەڕ نەبووى خەڵكى حەزیان بە بینینت نەبوو، وە لێت بێزار ببوون و بێزیان لێت دەكردەوە؟ وە هەژار بوویت خواى پەروەردگار دەوڵەمەندى كردى بوویتە بە خاوەنى ئەم ماڵ و سامانە زۆرە، پیاوە گەڕەكەش ووتى: ئەم ماڵ و سەروەتەم لە باو باپیرانەوە بۆ ماوەتەوە (دەست بە دەست گەیشتووە بەمن)، مەلائیكەتەكەش ووتى: ئەگەر درۆ دەكەیت خواى گەورە وەك خۆت لێبكاتەوە، پاشان مەلائیكەتەكە هات بۆلاى كەچەڵەكە لەسەر ئەو شێوەیەى كەپێشتر هاتبوو بۆلاى، ئەوەى كە بە گەڕەكەى ووتبوو بە كەچەڵەكەشى ووت، كەچەڵەكەش بەهەمان شێوەى گەڕەكە وەڵامى دایەوە، مەلائیكەتەكەش ووتى: ئەگەر درۆ دەكەى خوا وەك خۆت لێبكاتەوە، پاشان مەلائیكەتەكە هات بۆلاى پیاوە كوێرەكە لەسەر شێوەى یەكەم جار كەهاتبوو بۆلاى وپێى ووت: پێاوێكى هەژارو رێبوارم و هیچ شتێكم پێ نەماوە بۆ پەیداكردنى خۆراك وە بۆگەیشتنەوەم بە شوێنى خۆم، جا هیچ كەسێك ناتوانێت من بگەێنێتەوە شوێنى خۆم جگە لە خواى گەورەو پاشان تۆ، جا داوات لێدەكەم تو ئەو خوایەى كە چاوى بۆ گێڕایتەوە مەڕێكم پێبدە بۆئەوەى بگەمەوە شوێنى خۆم؟ پیاوە كوێرەكەش لە وەڵامدا ووتى: من كوێرو نابینا بووم خواى پەروەردگار چاوى بۆ گێڕامەوە، وە هەژار بووم خواى پەروەردگار دەوڵەمەندى كردم، چیت پێویستە بۆخۆت بیبە، سوێند بەخوا دەست ناهێنمە ڕێت ئەمڕۆ بەئارەزووى خۆت چی دەبەى بیبە لە ڕێى خوا، مەلائیكەتەكەش پێى ووت: ماڵى خۆت بگرە بۆخۆت، ئێوە تاقیكرانەوە، بەڕاستى خواى گەورە لە تۆ ڕازى بوو، وە خەشم وقینى گرت لە دوو هاوەڵەكەت.
چەند سوودو ئامۆژگارییەك لەم چیرۆكەدا.
(1) تاقیكردنەوەى خواى گەورە بۆ بەندەكانى، سوننەتى خوایە لەسەر زەوى، هەروەك چۆن لە قورئانى پیرۆزدا بەیانكراوە، جا ئەو تاقیكردنەوەیە بە لاشەبێت یان بە ماڵ وسامان بێت یان منداڵ یان بە هەرشتێكى تر لە ژیانى دونیادا.
(2) هەندێك جار مەلائیكەتەكان لەسەر شێوەى مرۆڤ دێن بۆلاى بەندەكان و قسەیان لەگەڵدا دەكەن شیفاى نەخۆش دەدەن بە فەرمانى خواى پەروەردگار.
(3) مرۆڤەكان ڕازى نین بە قەزاو قەدەرى پەروەردگار، ئو سێ كەسە كە توشى بەڵاو نەخۆشى ببوون دەیان ووت: فڵانە ماڵ و سامان لەلاى من لەهەموویان خۆشەویسترە؟ ئەمیش پێچەوانە ڕازى بوونە بە قەزاو قەدەر، وە بێگومان مرۆڤەكان لەكاتى بەڵاو موسیبەت و ناڕەحەتى دا چوار جۆرن:
بێ ئارامە: كەئەمیش حەرامە.
ئارامگرە: كەئەمیش واجبە.
ڕازییە: كەئەمیش موستەحەبە.
سوپاس گوزارە: كە ئەمیش چاك و باشە.
(4) هیچ شتێك نییە بەلاى نەخۆشەوە خۆشتربێت لەوەى كە پەروەردگار شیفاى بدات.
(5) تەنها پەروەردگار دەبەخشێت و دەگرێتەوە دەوڵەمەندى و هەژاریش بەدەست ئەوە.
(6) لەنیشانەو ئەدەبى خواپەرستى ئەوەیە كە شیفا بگێڕدرێتەوە بۆلاى پەروەردگار، پیاوە كویرەكە ووتى: (من كوێرو نابینا بووم خواى پەروەردگار چاوى بۆ گێڕامەوە).
(7) مرۆڤى نەزان بەخیل دەبێت لەكاتى دەوڵەمەندیدا، وە مرۆڤى ژیر ئەوكەسەیە دەستكراوەبێت لە بەخشین لەڕێگەى خوادا.
(8) لەناو خەڵكیدا كەسانێك هەن بیریان چۆتەوە كە پێشتر هەژار بوونە، وە پێشیان ناخۆشە یادیان بخرێتەوە.
(9) هەركەسێك سوپاسى خواى گەورە بكات لەسەر نیعمەتەكان، وە ببەخشێت لە ڕێگەى خوادا ئەوا پەروەردگار زیاترى پێدەبەخشێت و فەڕدارى دەكات، وە هەركەسێك بەخیلى بكات ئەوا ماڵەكە بەهەدەرى دەداتء خواى گەورەش لێى توڕە دەبێت.
(10) بەخشین لە ڕێگەى خوادا دەبێتە هۆى ڕازى بوونى خواى پەروەردگار، وە بەخیلى و دەستگرتنەوە دەبێتە هۆى توڕەیى خواى گەرورە.
(11) بەرەكەتى خواى پەروەردگار بێ كۆتاییە، بۆیە هەریەكەیان بوون بەخاوەن دۆڵێك (شیوێك) ئاژەڵ.
(12) ئایا پاڕانەوەى مەلائیكەت قەبووڵە یان ئەم بەسەر هاتە دەستنیشانكراوە؟ ئەوەى ئاشكرایە ئەم بەسەرهاتە دەست نیشانكراوە، وە بەدڵنیایى پاڕانەوەى مەلائیكەت قەبووڵە، چونكە پێغەمبەرى خوا (h) فەرموویەتى: « مَنْ دَعَا لأَخِيهِ بِظَهْڕ الْغَيْبِ قَالَ الْمَلَكُ الْمُوَكَّلُ بِهِ آمِينَ وَلَكَ بِمِثْلٍ » واتە: هەركەسێك بۆ براى موسڵمانى بپاڕێتەوە لە پەنهانى (لەڕوو نەبووندا)، ئەوا مەلائیكەتێك كە كارى ئەوەى پیڕاسپێردراوە كە هەر باوەڕدارێك بۆ براى باوەڕدارى بپاڕێتەوە ئەوا دەفەرمووێت: ئامین بۆ تۆش وەك ئەو. كەواتە: قەبووڵە.
(13) سوپاسى نیعمەتەكان بەگوێرە خۆیانە: سوپاسى ماڵ و سامان ئەوەیە كە ببخشیت لە بەر خاترى پەروەردگار، وە سوپاسى زانست و زانیارى ئەوەیە كاتێك پرسیارت لێ دەكرێت ڕاستى و حەق بڵێیت.
(14) (الصَّحَابَة) هاوەڵەكەت تەنها بەكار نایات بۆ كەسێكى نزیك، بەڵكو بۆ كەسێكیش بەكاردێت كە لە حاڵى ئەو بچێت، چونكە مەلائیكەتەكە بەكوێرەكەى ووت: ئێوە تاقیكرانەوە، بەڕاستى خواى گەورە لە تۆ ڕازى بوو، وە خەشم و قینى گرت لە دوو هاوەڵەكەت.
كوزين