1 (دەستکاری کراوە: safin taha 2010-08-01 20:44:25)

بابه‌ت: له‌جامی ئیمارات یاری سێیه‌میش به‌به‌رامبه‌ر بوون به‌كۆتا هات

نووسه‌ر:سه‌فین ته‌ها:yariga,net
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ یاره‌یه‌كی تری جامی ئیمارات یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی ڕوبه‌وری یانه‌ی لیۆنی فه‌ڕه‌نسی بووه‌وه‌ له‌ سه‌ر یاریگای  ئیماراتی تایبه‌ت به‌یانه‌ی ئه‌رسیناڵ..
http://www.corrieredellosport.it/images/44/C_3_Media_1109144_immagine_ls.jpgسه‌ره‌تای یاریه‌كه‌ به‌ ئاستێكی مام ناوه‌ند ده‌ستی پێكرد و گێمی یه‌كه‌م به‌بێ گۆڵ به‌كۆتا هات …

له‌گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌دا هه‌ردوو یانه‌ چه‌ندین گۆڕانكاریان له‌ ڕیزه‌كانیان كرد و له‌ سه‌ره‌تای گێمی دووه‌م یانه‌ی میلانی ئیتاڵی زۆر به‌به‌هێزی به‌دیاركه‌وتوو گۆڵی یه‌كه‌میان له‌ڕێگه‌ی یاریزان ماركۆ بۆریێلۆ تۆماركرد له‌خوله‌كی 55 ..

دوای ئه‌م گۆڵه‌ یاریزانانی یانه‌ی لیۆن ڕیزه‌كانی یه‌ك خسته‌وه‌و گۆڵێ به‌رامبه‌ریان له‌ڕێگه‌ی یاریزان جیمی براینده‌وه‌ له‌ خوله‌كی 79 تۆماركرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌و یاریه‌كه‌ش تاكۆتایی به‌م ئه‌نجامه‌ مایه‌وه‌ .

شایه‌نی باسه‌ ئیستا یاری چواره‌می ئه‌م جامه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت له‌ نێوان ئه‌رسیناڵێ خاوه‌ن خاك وجه‌ماوه‌ر و سێڵتیكی ئوسكوتله‌ندی..

2

وه‌ڵام: له‌جامی ئیمارات یاری سێیه‌میش به‌به‌رامبه‌ر بوون به‌كۆتا هات

ده‌ست خۆش برام بۆ ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌ڵام تكایه‌ برام ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌ یاریگا ده‌ی ھینیت تكایه‌ ناوی یاریگا وه‌ك سه‌رچاوه‌ بنوسه‌

http://kurdup.com/up/uploads/picture/3aa124662e.jpg http://kurdup.com/up/uploads/picture/e16d8d347a.jpg

3

وه‌ڵام: له‌جامی ئیمارات یاری سێیه‌میش به‌به‌رامبه‌ر بوون به‌كۆتا هات

براكه‌م دیاره‌ جه‌نابت ناوی نوسه‌‌ر  نه‌خوێندۆتوه‌ له‌ یاریگا نێت ..براكه‌م من خۆم ئه‌و بابه‌ته‌م له‌یاریگا بڵاوكردۆته‌وه‌ ...بڕۆ سه‌یر بكه‌
فه‌رموو ئه‌وه‌ش لینكه‌كه‌یه‌ فه‌رموو

4

وه‌ڵام: له‌جامی ئیمارات یاری سێیه‌میش به‌به‌رامبه‌ر بوون به‌كۆتا هات

[center]ده‌زنم برام   منیش وه‌كو تۆ نووسه‌رم له‌ سایتی یاریگا به‌ڵام ئێستا تۆ كۆپیت كردوه‌ بۆ مه‌كۆی سه‌رهه‌نگ موحسین پێویسته‌ ناوی یاریگا بنوسیت وه‌ك سه‌رچاوه‌ [/center]

http://kurdup.com/up/uploads/picture/3aa124662e.jpg http://kurdup.com/up/uploads/picture/e16d8d347a.jpg

5

وه‌ڵام: له‌جامی ئیمارات یاری سێیه‌میش به‌به‌رامبه‌ر بوون به‌كۆتا هات

ok
برا ئه وه نوسرا