بابه‌ت: مارادۆنا ده‌بێته راهێنه‌رى مه‌كسیك
[size=16]به‌پێى هه‌واڵى چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كى ئه‌رجه‌نتینى یه‌كێتى تۆپى پێى مه‌كسیك ده‌یه‌وێت دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆناى راهێنه‌رى له‌سه‌ر كار لابراوى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین بكه‌نه راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌كه‌یان به‌لام به‌رپرسانى ئه‌و یه‌كێتیه ئه‌و هه‌واڵه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كى ئه‌رجه‌نتینى بلاویانكردۆته‌وه كه مارادۆنا دواى ده‌ركردنى له راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین له داهاتوویه‌كى نزیكدا ده‌گاته ولاتى مه‌كسیك و ئه‌ركى مه‌شق و راهێنانى ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
له‌لاى خۆشیانه‌وه یه‌كێتى تۆپى پێى مه‌كسیك هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌یان ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن مارادۆنا ببێته راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌كه‌یان و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌رگیز مارادۆنا ناكه‌نه راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌كه‌یان.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا به‌هۆى ئه‌نجامه خراپه‌كانیه‌وه به‌رپرسانى یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌رجه‌نتین مارادۆنایان له ئه‌ركى مه‌شق و راهێنانى هه‌ڵبژارده‌كه‌یان دورخسته‌وه له‌به‌رامبه‌ریشدا مارادۆنا به‌خیانه‌تكار وه‌سفى كردن.[/size]
sulyfc.com