1

بابه‌ت: ساقی بۆم تێکە

[size=24][/size]




هەر وەکوو بێکەس ئەگەرچی دەردەدارو بێکەسم...من کەسم کوردە بە کەس ناڵێم بێتە کەسم






ئەگەر چی شەو درەنگە ساقی،بۆم تێکە  کەمێکی تر

کەوا ئەمشەو سەری هەڵدا  لە ناخم   دا  خەمێکی تر

لە بادە ئەم ژەمە تێر کە منی تینووی جەرگ سووتاو

بەچی دیارە کە  دەیبینم  شەوێکی تر  ژەمێکی  تر؟!

ئەوەندە   دەردە دارو  بێ  پەرەستارم   کە  پێم  وایە

لە سەر کیکی تەمەن  هەڵناکرێ  تازە   شەمێکی  تر

گەلێکم   ڕۆژگاری   تاڵ   و شیرین   ڕابوارد، ئاخۆ

مەرگ  مەودا  دەدا  دیسان  ببینم  سەر دەمێکی  تر!

گەییشتمە سەر ترۆپکی ئارەزوو ڕۆژێ،کەچی ڕوانیم:

لە پێشمدایە زەرد و ماه و سەخت و  ئەستەمێکی   تر

هەتا  چارشێو  بە  سەر  تۆوە  دەبین  نازەنینی کورد

بە سەر بیبیلەکەی  چاوی  منا   دەکشێ   تەمێکی  تر

نەما  (خانی)  هەتا  چیرۆکی  ئیشقی  ئێمە   داڕێژێ

دەنا  هێشتا لە کوردستان دەژین (زین و مەم) ێکی تر

پەپولەی  خۆشەویستی من  لە  شوێنێ  ناگرێ  ئارام

دەنیشێ و باڵی دەبزێوێ،لە سەر سینەو  مەمێکی  تر

هەزار   هێندە  پەرێشان  و  سیا  چارە  بژیم  هێشتا

لە  نێو  دڵدا  هەمە  ئاواتی   خاڵ  و پەرچەمێکی  تر

هەتاکوو دوا پشوو ڕێبواری ڕێگای عیشق و ئازادیم

ئەگەر   بێجگە  لە  نا کامیش  نەبینم  بەرهەمێکی تر

کە فرمێسکم لە سەر ڕوخساری کیژی دڵشکاو بینی

گوتم:یاخوا لە سەر سوور گوڵ نەبینم شەونەمێکی تر

شەوێکی چاوە نواڕت بووم،نەهاتی گیانەکەم،ویستت

منی   دڵ   ناسکی   شاعیر   بگێڕم   ماتەمێکی   تر...


hiway_2arojh

http://www.up1up2.com/upfiles1/yxB40427.gif

2

وه‌ڵام: ساقی بۆم تێکە

ده‌ست خۆش زۆر جوانه‌

3

وه‌ڵام: ساقی بۆم تێکە

swpas boewa

http://www.up1up2.com/upfiles1/yxB40427.gif