بابه‌ت: خێری زه‌رده‌خه‌نه
زانایان بۆیانده‌ركه‌وت، كه زه‌رده‌خه‌نه زانیاریی زۆر له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵده‌گرێت، كه ده‌توانێت كاربكاته‌سه‌ر هه‌ستی نادیار(القعل الباطن)ی مرۆڤ، زه‌رده‌خه‌نه به‌خششێكه كه ده‌توانین پێشكه‌شی كه‌سانی تری بكه‌ین، چونكه خۆشی ده‌خاته دڵیانه‌وه، گه‌یاندنی زانیاریی به ئاسانی و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی جوانه‌وه كه‌شی نائارامی و شڵه‌ژاویی دورده‌خاته‌وه، ئه‌مه‌یه كه پاره ناتوانێت بیكات، لێره‌دا ده‌بینین زه‌رده‌خه‌نه له پاره گرنگتره، بۆیه كه‌مترین به‌خشینێك كه پێشكه‌شی كه‌سانی دیكه‌ی ده‌كه‌یت زه‌رده‌خه‌نه‌یه، ئێستا زانیت بۆچی پێغه‌مبه‌ری میهره‌بان (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:
( و تبسمك فی وجه اخیك صدقه)، (زه‌رده‌خه‌نه‌ت به‌ڕووی براكه‌تدا خێره).
ئیعجازی زانستی