بابه‌ت: ژماره‌ی درێسی یاریزانانی ریال مه‌درید بۆ وه‌رزی نوێ به‌مشێوه‌یه ده‌بێت
دوورگه- دوای فرۆشتن و كڕینی چه‌ندین یاریزان له‌لایه‌ن یانه‌ی شاهانه‌ی ئیسپانی ، یانه‌ی ریال مه‌درید، وابڕیاره كه ژماره‌ی درێسی یاریزانی ریال چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا بێت., له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه درێسی یاریزان كریستیانۆ رۆناڵدۆ له ژماره (9) ده‌بێت به (7) ئه‌مه‌ش دوای رۆیشتنی یاریزان (راوول) بۆ یانه‌ی شالكه‌ی ئه‌ڵمانی. هه‌روه‌ها یاریزان (ئهڵسۆنۆ) ژماره‌ی درێسه‌كه‌ی ده‌بێت به (14) ئه‌مه‌ش دوای رۆیشتنی یاریزان (گوتی). جگه له‌مانه‌ش ژماره‌ی درێسی یاریزان (ئاربیلۆ) ده‌بێته ژماره (17) كه پێشتر هی یاریزان (ڤان نستلرۆی) بوو كه چووه یانه‌ی (هامبۆرگ)ی ئه‌ڵمانی. هه‌روه‌ها یاریزان (هیگوان) ژماره‌كه‌ی وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه كه ژماره (20)ه و زۆری خۆشده‌وێت. له كۆتاییشدا وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه یاریزان (دی ماریا) به درێسی ژماره (11) له‌م وه‌رزه‌دا یاری بكات كه درێسی یاریزان (بنزیما)بووه