1

بابه‌ت: له‌یه‌كه‌م یاری دا ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا

له‌یارییه‌كی دۆستانه‌ دا یانه‌ی ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتنێكی به‌ده‌ست هێنا
به‌سه‌ریانه‌ی كلوب ئه‌مریكا ی مه‌كسیكی
بۆخۆئاماده‌كردن بۆوه‌رزی نوێ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌یه‌كه‌م یاری دۆستانه‌ی
خۆیدا روبه‌ری یانه‌ی  كلوب ئه‌مریكا له‌گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا له‌خوله‌كی
35 یاریزان كنالیس گۆڵی یه‌كه‌می بۆ ریال مه‌درید تۆمار كرد گێمی یه‌كه‌م
به‌ئه‌نجامی گۆلێك كۆتایی هات له‌گێمی دوومی یارییه‌كه‌ش دا له‌خوله‌كی 54
یاریزان ئه‌نریكه‌ ئه‌یسكۆیدا گۆڵی به‌رامبه‌ری تۆمار كرد بۆ كلوب ئه‌مریكا
له‌خوله‌كی 61 یانه‌ی  كلوب ئه‌مریكا گۆلێكی دیكه‌یان تۆمار كرد به‌ڵام له‌خوله‌كی
63 یاریزان هیگوان توانی ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ یه‌كسان بكاته‌وه‌ به‌تۆماركردنی گۆڵی
دووه‌م بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید له‌خوله‌كی 82 یاریزان كریستیانۆ رۆناڵدۆ كۆتایی
به‌یارییه‌كه‌ هێنا كاتێك گۆڵی سه‌ركه‌وتنی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید تۆمار كرد یارییه‌كه‌ش
به‌ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ كۆتایی هات له‌به‌رژه‌وندی یانه‌ی ریال مه‌درید

نوسه‌ر:سانی ناصیح
نیوڵان سپۆرت

http://kurdup.com/up/uploads/picture/8ad1642dff.jpg

http://kurdup.com/up/uploads/picture/809c07c77a.jpg

http://kurdup.com/up/uploads/picture/4c3d9018e3.jpg

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

2

وه‌ڵام: له‌یه‌كه‌م یاری دا ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا

شه‌رت ئه‌وه‌یه‌ له‌م وه‌رزه‌ش وابیت;)

3

وه‌ڵام: له‌یه‌كه‌م یاری دا ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا

سڵاو

ته‌نیا حه‌زم کرد یاریزان کانالس گۆلی کرد ،

4

وه‌ڵام: له‌یه‌كه‌م یاری دا ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا

كاك سه‌فین ریال مه‌درید هه‌رده‌م ده‌یباته‌وه‌ . هههه tongue

http://kurdup.com/up/uploads/picture/396b9e0177.jpg

5

وه‌ڵام: له‌یه‌كه‌م یاری دا ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا

سوپاس بۆ وه‌ڵامه‌كانتان

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

6

وه‌ڵام: له‌یه‌كه‌م یاری دا ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا

safin taha نووسی:

شه‌رت ئه‌وه‌یه‌ له‌م وه‌رزه‌ش وابیت;)

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .