بابهت: ئەرێ تۆ بەڕاستى عاشقى......?????????
[color=blue][size=16][b]
وڵامى پرسیارى من مەدەوە، بەڵکوو وڵامى پرسیارەکانى خوارەوە، بدەوەو بزانە تۆ بەڕاستى عاشقى، یا خۆت لە عاشقى داوە؟ بۆ ئەمکارەش:
لە بەرامبەر هەر دەستەواژەیەکى خوارەوە، بەمشێوەیە، ژمارەیەک دابنێ:
ئەگەر بە تەواوى لەگەڵ رستەکە بووى، ئەوە ژمارە ٧ دابنێ.
ئەگەر تا رادەیەک لەگەڵ رستەکە بووى، ژمارە ٦ دابنێ.
ئەگەر کەمێک لەگەڵ رستەکە بووى، ژمارە ٥ دابنێ.
ئەگەر بە تەواوى دڵنیا نەبووى، ژمارە ٤ دابنێ.
ئەگەر کەمێک لە دژى رستەکە بووى، ژمارە ٣ دابنێ.
ئەگەر تا رادەیەکى بەرچاو، لە دژى رستەکە بووى، ژمارە ٢ دابنێ.
ئەگەر بە تەواوى دژى رستەکە بووى، ژمارە ١ دابنێ.
لەناو رستەکان، دەتوانى لە جیاتى(ئەو) ناوى خۆشەویستەکەت دابنێی.
ئەوجا دەست پێ بکە:
1) هەردەم بۆ گەییشتن بە (ئەو) زۆر بە پەلەم.
2) (ئەو) زۆر بە سەرنجڕاکێش دەزانم.
3) (ئەو) بە بەراورد لەگەڵ زۆربەى خەڵک، عەیب و کەموکورتى کەمترى هەیە.
4) بۆ (ئەو) هەر کارێک کە پێویست بێت، ئەنجام دەدەم.
5) بە بڕواى من(ئەو) زۆر دڵگیرە.
6) پێمخۆشە، هەستم لەگەڵ (ئەو) باس بکەم.
7) ئەوکاتەى پێکەوە کارێک ئەنجام دەدەین، کارەکەم زۆر لە لا خۆش دەبێت.
8) پێمخۆشە، کە (ئەو) لە سەداسەد، بۆ من بێت.
9) ئەگەر رووداوێک بۆ (ئەو) روو بدات، زۆر ناڕاحەت دەبم.
10) گەلێ زۆر، بیر لە (ئەو) دەکەمەوە.
11) بۆ من زۆر گرینگە، کە (ئەو) منى خۆش بوێت.
12) کاتێک لەگەڵ (ئەو)م، زۆر خۆشحاڵم.
13) گەلێ بۆ من دژوارە، کە بۆ ماوەیەکى درێژ، لە (ئەو) دوور بم.
14) بەڕاستى زۆر (ئەو)م خۆش دەوێت.
ئەوجا با ئەم تاقیکردنەوەیە، شى بکەینەوە:
ئێستا ئەو ژمارانەى لە بەرامبەر رستەکان نووسیوتە، پێکەوە کۆ بکەوە.
ئەوانەى کە نمرەیان لە سەرووى ٨٩ بێت، خوا روحمیان پێ بکات. خراپ تووشى خۆشەویستى بووینە. بەڕاستى ئەگەر بە دڵێکى پاک و بێ فرت و فێڵ، وڵامەکانتان نووسیبێت، ئەوە کەس ناتوانێت گۆمان لە خۆشەویستیتان بکات. خانییەک بدۆزنەوە، تاکو شەرحى دڵدارى ئێوە ب
ئهوهيه كه پێكهنين بخهيته سهر لێوى كهسانێك ،
كه بيرى پێكهنين ئهكهن . . . ツ