1 (دەستکاری کراوە: ROJ 2010-08-05 07:57:38)

بابه‌ت: ئه‌ی ده‌وله‌مه‌نده‌کانی کوردستان چی ؟

[center]


ئه‌ی ده‌وله‌مه‌نده‌کانی کوردستان چی ؟  له‌م مانگه‌ ده‌بێ درهه‌مێکیان له‌ گیرفانیان بێته‌ ده‌ره‌وه‌ ، ئه‌ی زه‌کاته‌کانیان ؟


http://assets.nydailynews.com/img/2010/08/05/alg_giving_pledge.jpg
چل ملیاردێری ئه‌مریکی به‌ڵێنیاندا نیوه‌ی سه‌روه‌ت و سامانه‌کانیان ببه‌خشنه‌ ڕێخراوه‌ خزمه‌تگووزاریه‌کان. ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بیرۆکه‌ی هه‌ردوو ملیاردێر بیل گه‌یتس دامه‌زرێنه‌ری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و وارن بفیت یه‌کێک له‌ گه‌وره‌ به‌رهه‌مێنه‌کانی بواری ریکلام ...
له‌ناو ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ خزمه‌تگوزاریه‌دا هه‌ریه‌ک له‌ دامه‌زرێنه‌ری تۆری سی ئێن ئێنی ئه‌مریکی تید ترنه‌ر و عومده‌ی شاری نیو ۆرک مایکل بلومبرج و دامه‌زرێنه‌ری کۆمپانیای ئۆراکڵ لاری ئه‌لیسۆن و ده‌رهێنه‌ر جورج لۆکاس هاتووه‌.
جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ ئیمزایان له‌سه‌ر به‌ڵێن نامه‌یه‌ک کردووه‌ که‌ به‌ به‌ڵێن نامه‌ی به‌خشین ناسراوه‌ و په‌یمانیان داوه‌ نیوه‌ی سامانه‌کانیان ببه‌خشن ....
ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ گه‌وره‌ بازرگان و ملیۆنه‌ره‌کانی کوردستان نه‌ک هه‌ر سامانه‌کانیان نابه‌خشن به‌ڵکو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تیشه‌وه‌ باج و خه‌راجێکی وایان له‌سه‌ر دانه‌نراوه‌ که‌ ده‌ستی رێخراوه‌ خزمه‌تگووزاریه‌کان یان خه‌ڵکانی هه‌ژاری پێ بگیرێت..
سه‌رچاوه‌ تۆڕی بریتش برۆدکاست (بی بی سی)[/center]

2

وه‌ڵام: ئه‌ی ده‌وله‌مه‌نده‌کانی کوردستان چی ؟

ده ست خؤش كاكه رؤز بؤ ئه م هه واله

http://2upl.com/uploads/jpg/416e4c0289.jpg

3

وه‌ڵام: ئه‌ی ده‌وله‌مه‌نده‌کانی کوردستان چی ؟

[size=24]برام با پاره‌كه‌یان نه‌به‌خشن خۆ چی لی ئه‌كه‌ن . هه‌مووی ئه‌بی به‌ ئاگرو له‌ جه‌سته‌یان به‌رده‌بیت . دوای خۆشیان ئه‌بیت به‌ ئاگرو له‌ نیوان كه‌سوكاری یان ده‌بیته‌ شه‌ر له‌سه‌ر میراتی . ده‌ستت خۆش بیت كاكه‌ ڕۆژ گیان سه‌ركه‌وتوبیت [/size]

http://kurdup.com/up/uploads/picture/396b9e0177.jpg