بابه‌ت: چه‌ند یانه‌یه‌ك چاویان له‌سه‌ر بواتینگه
[size=24]نوسینی:سه‌فین ته‌ها:یاریگا نێت
یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی غانا و یانه‌ی پۆرتسمۆرسی ئیتگلیزی كیڤن پرێنس بواتینگ ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه‌ده‌یه‌وێت له‌م هاوینه‌دا یانه‌كه‌ی بهجێبهێت و ڕوبكاته یانه‌یه‌كی تر..
یاریزانی غانی ئه‌م ساڵ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی غانا به‌ژداری له‌یاریه‌كانی جامی جیهانی 2010 ی باشووری ئه‌فریقیای كرد و به‌ئاستێكی یه‌كجار به‌رز ده‌ركه‌وت..
ڕۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئه‌وه‌ی دوپات كرده‌وه كه یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی بۆندێكی به‌بڕی 7 ملیۆن یۆرۆی ئاماده‌كردوه بۆ په‌لكێشكردنی بواتیینگ ..سه‌رچاوه‌كه‌ش ئه‌وه‌ی دوپات كردوه كه‌به‌ته‌نها یانه‌ی میلان به‌دوای ئه‌م یاریزانه‌وه نیه به‌ڵكو به‌رپرسانی جه‌نه‌وا زۆر نزیكن له مۆركردنی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه و یانه‌ی ستۆك سیتی ئینگلیزیش چاوی له‌سه‌ر بواتینگ داناوه.
له‌لێدوانێكی دا بواتینگ ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه زۆر دڵخۆشه به‌و بۆندانه و زۆر ئاسوده‌یه كه كه‌چه‌ند یانه‌یه‌ك گرنگی پێده‌ده‌ن .وتیشی ئه‌وه بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێتوه كه له‌مۆندیال ئه‌نجامێكی باشمان ده‌سته‌به‌ر كرد …..[/size]