بابه‌ت: دێل بۆسکی حه‌وت یاریزانی به‌رشلۆنه بانگهێشت ده‌کات و یانه‌که‌ش نارازیه
ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ڤیسینتی دێل بۆسکی بۆ یاریه دۆستانه‌که‌ی هه‌ڵبژارده‌که به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی مه‌کسیک بانگهێشتی حه‌وت یاریزانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی کردووه و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی له‌لایه‌ن یانه‌که‌وه لێکه‌وتۆته‌وه به‌وه‌ی دوای سێ ڕۆژ له‌و یاریه به‌رشلۆنه یاری جامی سوپه‌ری ئیسپانیی هه‌یه .. ئه‌ندۆنی زوبیزاریتا به‌ڕێوبه‌ری وه‌رزشی بلوگرانا له‌وباره‌یه‌وه ناڕه‌زایی خۆی و یانه‌که‌ی ده‌ربڕی و وتی : یه‌که‌م جاره له مێژوودا یاریزان بانگهێشت بکرێت که هێشتا له پشوودابێت ، یاریزانانی به‌رشلۆنه جیاوازن چونکه ئه‌وان پاڵه‌وانی جیهانن و ئه‌و بارودۆخه‌شی که ده‌بێت بچنه که‌مپی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی گونجاو نیه ، یاریزانان ئاماده‌نین ئه‌و هه‌مووه خۆیان ماندووبکه‌ن و گه‌شتێکی درێژ ئه‌نجامبده‌ن.
به‌رشلۆنه له ١٤ی ئه‌م مانگه‌دا ڕوبه‌ڕووی یانه‌ی سیڤیللیا ده‌بێته‌وه له یاری جامی سوپه‌ری ئیسپانیا که سیڤیلیا ته‌نیا یه‌ک یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی هه‌یه ئه‌ویش خیسوس ناڤاسه.
یاریگا نێت