1

بابه‌ت: رۆژوو ( گرنگی‌ و حیكمه‌ته‌كانی‌ )

بێگومان ئیسلام زۆر گرنگی‌ و بایه‌خی‌ به‌رۆژووبوون داوه‌ ، بۆیه‌ خوای‌ گه‌وره‌ به‌یه‌كێك له‌پایه‌ و بنه‌ماكانی‌ ئیسلامی‌ داناوه‌ و ، رۆژووی‌ له‌سه‌ر به‌نده‌كانی‌ خۆی‌ فه‌ڕز كردوه‌ ، وه‌ ك خوای‌ گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌ : ( یاأیها الذین أ‌منوا كتب علیكم الصیام ... ) البقره‌ 183 .واته‌: ئه‌ی‌ ئیماندارینه‌ رۆژوتان له‌سه‌ر فه‌رزو واجب كراوه‌ هه‌روه‌ك له‌سه‌رخه‌لكی‌ پێش ئێوه‌ش فه‌رزكراوه‌ ، یا ده‌فه‌رموێ‌ : (( وإن تصوموا خیر لكم إن كنتم تعلمون )) بقره‌ 184 . واته‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ به‌ڕۆژو بن ، ئه‌وه‌ بۆ ئێوه‌ باشتره‌ و خێری‌ زیاتره‌ ئه‌گه‌ر بزانن ...

پێغه‌مبه‌ر ( صلی‌ الله علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێ‌ : (( من صام رمچان ایمانا واحتسایا غفر له ما تقدم من ژنبه )) بخاری‌ . واته‌ هه‌ر كه‌سێ‌ به‌بیروباوه‌ڕ و نیازێكی‌ پاك‌وبێگه‌رده‌وه‌ ره‌مه‌زان به‌رۆژوو بێ‌ ، خوا له‌ گوناهه‌كانی‌ رابردووی‌ خۆش ده‌بێ‌ . پێغه‌مبه‌ر(صلی‌ الله علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێ‌ : خوای‌ گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌ : هه‌موو كرده‌وه‌كانی‌ مرۆڤ بۆ خۆیه‌تی‌ ، ته‌نها رۆژوو بۆ منه‌ ، هه‌ر منیش پاداشتی‌ به‌ڕۆژووبوونه‌كه‌ی‌ ده‌ده‌مه‌وه‌ .
وه‌ ده‌فه‌رموێ‌ (( الصیام الجنه‌ )) بخاری‌ . واته‌ : رۆژوو پارێزكار و قه‌لغانه‌ بۆ مرۆڤ له‌گوناهو تاوانی‌ ده‌پارێزێت .وێرای‌ چه‌ندان فه‌رمووده‌ی‌ تر كه‌ باسی‌ ئه‌رزش و گرنگی‌ و گه‌وره‌یی‌ و پله‌وپایه‌ و سوده‌كانی‌ رۆژوو ده‌كه‌ن بۆ دونیا و دواڕۆژی‌ ئاده‌میزاد ، بۆیه‌ رۆژوو سه‌دان سود و حیكمه‌تی‌ هه‌مه‌جۆری‌ بێ‌ وێنه‌ و بێ‌ پایانی‌ گیانی‌ و لاشه‌یی‌ تێدایه‌ ( بزانین یان نا ) ، بۆیه‌ ئیسلام وا به‌ گرنگی‌ باسیكردوه‌ ، به‌ڵام ئێمه‌ لێره‌دا زۆر به‌ كورتی‌ و گوشراوی‌ ته‌نها وه‌ك به‌ركوڵ و خه‌روارێك سه‌باره‌ت به‌ سود و حیكمه‌ته‌كانی‌ رۆژوو چه‌ند نمونه‌یه‌كی‌ هه‌مه‌جۆرتان بۆ ده‌خه‌ینه‌ روو ، كه‌ زانست و نوژداری‌ نوێش ئه‌م راستیانه‌ ده‌سه‌لمێنن كه‌ حیكمه‌تی‌ ماددی‌‌و مانه‌وین :

1/ رۆژوو ئه‌ركێكی‌ به‌ندایه‌تیه‌ رۆژووگر به‌رانبه‌ر به‌ په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ ده‌دات ، بۆ به‌ده‌ست هێنانی‌ ره‌زامه‌ندی‌ ئه‌و .
2/ برسێتی‌ و نه‌بونی‌ هه‌ژار و نه‌داره‌كان ده‌خاته‌وه‌ یاد ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ، بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ پێناوی‌ خوا خێریان پێ‌ بكه‌ن .
3/ فێری‌ حه‌پس و سه‌بر و ئارامی‌ و خۆڕاگری‌ مان ده‌كات ، بۆ كاتی‌ ته‌نگانه‌ و لێقه‌ومان تا دان به‌خۆدا بگرین .
4/ به‌ یه‌كسانی‌ شمولی‌ هه‌موو به‌نده‌ هه‌مه‌جۆره‌كانی‌ به‌ره‌ی‌ ئاده‌میزاد ده‌كا ، وه‌ك هه‌ژار و گه‌دا و سه‌رباز و سه‌ركرده‌ و زانا و نه‌خوێنده‌وار و ... هتد . ) له‌ ره‌گه‌زی‌ نێر و مێ‌ له‌ هه‌مو چین و توێژه‌كانی‌ نێو كۆمه‌ڵگا ، له‌هه‌موو جێ‌ یه‌كی‌ دونیا ، كه‌س لێی‌ بوراو و به‌ده‌ر نیه‌ .
5/ وه‌رزش و په‌روه‌رده‌یه‌كی‌ رۆحی‌‌وگیانی‌ گرنگه‌ ، پیاو له‌روی‌ رۆحیه‌وه‌ باش پێی‌ په‌روه‌رده‌ و به‌هێز و دامه‌زراو ده‌بێ‌ له‌ به‌رانبه‌ر گوناهو تاوان و سه‌رجه‌م كێشه‌ و گرفته‌كانی‌ ژیاندا .
6/ وه‌رزش و راهێنانێكی‌ لاشه‌یی‌‌وئه‌ندامی‌‌وئۆرگانی‌ به‌هێزه‌ ، به‌جۆرێ‌ لاشه‌ی‌ پیاوی‌ پێ‌ قاڵ و ساغ ده‌بێته‌وه‌ ، له‌به‌ر ئه‌و سود و به‌رهه‌مانه‌ی‌ كه‌ به‌هۆی‌ رۆژوو به‌پیاو ده‌گه‌ن ، وه‌ به‌رگه‌ له‌ چه‌نده‌ها په‌تا و نه‌خۆشی‌ جه‌سته‌یی‌ و رۆحی‌ ده‌گرێ‌ و چه‌نده‌ها نه‌خۆشی‌ پێ‌ چاره‌سه‌ر ده‌بن ، كه‌ له‌ ئامارنایه‌ن .چونكه‌ بێگومان گه‌ر هه‌ر ئامێرێك به‌رده‌وام كار بكا زووتر له‌كار ده‌كه‌وێـت ، له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ماوه‌ماوه‌ پشو بدا ، به‌هه‌مان شێوه‌ش گه‌ده‌ و سه‌رجه‌م به‌ش و ئه‌ندامه‌كانی‌ تری‌ مرۆڤ به‌هۆی‌ به‌ڕۆژووبوون پشوو ده‌ده‌ن و ده‌حه‌سێنه‌وه‌ ، هه‌روه‌ك چه‌ندان زانای‌ نوژداری‌ ئیسلامی‌ و لادینی‌ باس له‌ رێكخستنی‌ خواردن و سوده‌كانی‌ به‌ڕۆژووبوون ده‌كه‌ن ، بۆ وێنه‌ وه‌ك ( د . عزیز اسماعیل ) و ( د . ئه‌لكسیس كاریل ) و ... تاد . ئه‌و راستیه‌ دوپات ده‌كه‌نه‌وه‌ ، بۆ وێنه‌ هه‌ندێ‌ له‌و نه‌خۆشیانه‌ی‌ كه‌ رۆژوو چاره‌سه‌ریان ده‌كات ئه‌مانه‌ن :

أ= شڵه‌ژانی‌ كه‌فناری‌ ریخۆڵه‌كان و ترشانی‌ مادده‌ زولالی‌ و نه‌شه‌وی‌ یه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كا ، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌و رۆژه‌ له‌نێوان ژه‌مه‌كانی‌ خواردندا ئاو ناخورێته‌وه‌ .
ب= قه‌ڵه‌وبونی‌ ناسروشتی‌ كه‌ به‌ په‌تا داده‌نرێ‌ ، به‌هۆی‌ نه‌جوڵان و زۆرخواردن دروست ده‌بێ‌ ، به‌ڵام به‌هۆی‌ به‌ڕۆژووبوون چاره‌سه‌ر ده‌بێ‌ ، به‌مه‌رجێ‌ كاتی‌ به‌ربانگ قه‌ره‌بۆی‌ خواردن نه‌كاته‌وه‌ .
ج= زۆربوونی‌ پاڵه‌په‌ستۆی‌ خوێن : به‌هۆی‌ رۆژوو گرتن كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و چاره‌سه‌ر ده‌بێت ، به‌تایبه‌ت بۆ كه‌سێ‌ كه‌ كێشه‌كه‌ی‌ له‌راده‌ی‌ خۆی‌ زیاتره‌ . د= نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌ : به‌به‌ڕۆژووبوون چاره‌سه‌ر ده‌كرێ‌ ، چونكه‌ هه‌ركاتێ‌ ماوه‌ی‌ دوو ژه‌م خواردن ( 5 – 10 ) كاتژمێر بوو ، ئه‌وا رێژه‌ی‌ شه‌كره‌ له‌ خوێن داده‌به‌زێ‌ بۆ ئاستی‌ خۆی‌ ، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌رمانی‌ ( ئه‌نسۆلین ) بخورێت وبه‌كاربێت.
ه/ هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ره‌ بۆ ده‌یان نه‌خۆشی‌ تری‌ وه‌ك گه‌ده‌ و هه‌ناو و پێست و قوڕگ و خوێن و ...هتد.

7/ رۆژو هۆكاره‌ بۆ زیادبوونی‌ ته‌قوا و عیباده‌ت : به‌هۆی‌ ئه‌وه‌وه‌ دڵناسك و چاو به‌ فرمێسك ده‌بێ‌ و زیاتر له‌خوا ده‌پاڕێته‌وه‌ و قه‌بر و قیامه‌ت و به‌هه‌شت و دۆزه‌خ و ژیانی‌ رابردوو و دواڕۆژی‌ وه‌بیر دێته‌وه‌ .

8/ پیاو زیاتر لایه‌نی‌ رۆحی‌ و ده‌روونی‌ زاڵ ده‌بێ‌ به‌سه‌ر لایه‌نی‌ جه‌سته‌یی‌ و دیارده‌كانی‌ وه‌ك هه‌وا و ئاره‌زوو و خوكانی‌ شه‌یتان تا نه‌بێته‌ئه‌سیر و كۆیله‌ی‌ ئه‌وان .

9/ فێری‌ ئیلتزاماتمان ده‌كات به‌ مه‌وعید و وه‌خته‌كان ، له‌ش سوكمان ده‌كا بۆ هه‌ستانه‌وه‌ و نه‌خه‌وتن ، شه‌هوه‌ت ده‌شكێنێ‌ و له‌ گوناهه‌كانمان ده‌پارێزێت .

10/ ده‌یان لایه‌نی‌ تری‌ چاك و پۆزه‌تیفی‌ هه‌ن ، بۆ نمونه‌ خۆشه‌ویستی‌ نێوان خانه‌واده‌ دروست ده‌كات ، ئاكاره‌كان جوان ده‌كات ، سوننه‌ته‌كان زیاتر ده‌كرێن و هاموشۆی‌ مزگه‌وت و بۆنه‌كان زیاتر ده‌كرێت ، هه‌روه‌ها سود و حیكمه‌تی‌ زۆری‌ تری‌ هه‌یه‌ ..

بۆیه‌ زۆر زه‌روره‌ هه‌میشه‌ ره‌مه‌زان و كاته‌كانی‌ تریش به‌رۆژوو بین ، له‌خۆوه‌ به‌گوێی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌كه‌ین كه‌ رۆژوو به‌ زیانبه‌خش ده‌زانن ، به‌ڵكو له‌به‌ر سوده‌كانی‌ ،له‌به‌ر حه‌سانه‌وه‌‌و له‌به‌ر ئاسوده‌بوونی‌ لاشه‌ زۆركه‌سی‌ بێ‌ باوه‌ڕیش به‌رۆژوو ده‌بێ‌ له‌ ره‌مه‌زاندا .

سه رجاوه به خته وه ى

http://kurdup.com/up/uploads/picture/46737b2548.gif
[size=16]خۆزگه‌ ده‌مزانی ژیان بۆ وایه‌
هه‌ر چیه‌ک ده‌بینی هه‌ر بێ وه‌فای
************************[/size]

2

وه‌ڵام: رۆژوو ( گرنگی‌ و حیكمه‌ته‌كانی‌ )

ده‌ستخۆش برام