1

بابه‌ت: فتوایه‌كی نوێ: به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخ له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا حه‌رامه‌

[size=16]http://kurdup.com/up/uploads/picture/9c31ff2fc4.gif
دوورگه‌- كۆمه‌ڵه‌ی فتوای سعودی به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه‌ فتوایه‌كی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ تیایدا هاتووه‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كان و گرانكردنی كه‌لوپه‌له‌كان له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا به‌پێی شه‌رع حه‌رامه‌ و هیچ جیاوازییه‌كی نییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ كه‌لوپه‌له‌كان قۆرخ (احتیكار) بكرێت، چونكه‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كان و گرانكردنی كه‌لوپه‌ل و شتومه‌كه‌كان زیان به‌ موسڵمانان ده‌گه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ها دكتۆر (عابد السفیانی) كه‌ راگری كۆلێژی شه‌ریعه‌یه‌ له‌ زانكۆی (نه‌جران)ی سعودی له‌ لێدوانێكدا به‌ ماڵپه‌ڕی (نه‌سیج)ی سعودی راگه‌یاند كه‌ له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ره‌مه‌زاندا بازرگانان نرخه‌كان به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش هیچ گومانی تێدا نییه‌ كه‌ حه‌رامه‌. هه‌روه‌ها ئه‌و دكتۆره‌ گوتیشی كه‌ پێویسته‌ هه‌موو ئه‌و بازرگانانه‌ سزابدرێن كه‌ نرخ به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌ و كه‌لوپه‌له‌كان قۆرخ ده‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌و كاره‌ی كه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن حه‌رامه‌ و له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام یه‌كناگرێته‌وه‌[/size]

http://kurdup.com/up/uploads/picture/46737b2548.gif
[size=16]خۆزگه‌ ده‌مزانی ژیان بۆ وایه‌
هه‌ر چیه‌ک ده‌بینی هه‌ر بێ وه‌فای
************************[/size]