بابه‌ت: میلان سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر پاناتینایكۆس
[size=16]نوسینی :- سه‌فین ته‌ها :- یاریگا نێت[/size]
له شه‌وێكی ئیتاڵیدا لهویلایهتیی دیترۆیت ی ئهمهریكیدا یانه‌ی میلانی ئیتاڵی ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی پاناتینایكۆسی یۆنانی بوه‌وه و یاریه‌كه‌ی لێبرده‌وه به‌ئه‌نجامی لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی سزا..
دوێنێ به‌ره‌به‌یان كاتژمێر سێ به‌كاتی هه‌ولێر له‌یاریه‌كی دۆستانه‌دا به‌ئاماده‌بوونی زیاتر له سی هه‌زار هانده‌ر به‌گشت ئهستێرهكانیانهوه هه‌ردوویانه دابه‌زینه ناو یاریگاو ئاستێكی باشیان نواند به‌ڵام هیچ كام له هێرشبه‌ران نه‌یان توانی هه‌لی گۆڵ تۆماركردن بقۆزنه‌وه‌و تۆڕی یانه‌ی به‌رامبه‌ر بهه‌ژێنن ..
یانه‌ی میلان به‌پێكهاته‌ی 4 _ 3_ 1 _2:- هاته‌مه‌یدان .كه ئه‌ستێره‌كانی وه‌كو ئه‌بیاتی له‌گۆڵ و نێستا و سێلڤاو زامبرۆتا و گاتوسو و سیدرف بۆریلێۆ فلامینی ئه‌نتۆنینی له سه‌ره‌تاوه یاریان كرد پاشان چه‌ند یاریزانێكی تر هاتنه شوێنیان..
پاناتینایكۆس به پێكهاته‌ی 4_1_4_1:- یاریان كرد و ئه‌ستێره به‌ناوبانگه‌كانی وه‌كو سیسێ و كهرهگۆنێش یاریان كرد …
له‌كۆتایدا په‌نا برایه به‌ر لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی سزا و یاریزانان پیترۆپۆلوس و لیتۆ گۆڵیان نه‌كرد و به‌ئه‌نجامی 5_3 میلان بردیه‌وه
[img][/img]