بابه‌ت: رۆبن بوه باشترین یاریزانى خولى بۆندس لیگاى ئه‌لمانى له وه‌رزى رابردوو
[size=16]یاریزانى هۆله‌ندى و یانه‌ى بایره‌ن میونخى ئه‌لمانى بوه باشترین یاریزانى خولى بۆندس لیگا ئه‌لمانى به گوێره‌ى راپرسیه‌ك كه رۆژنامه‌ى كیكهرى ئه‌نجامه‌كه‌ى بلاو كردۆته‌وه
له‌و راپرسیه‌دا (925)رۆژنامه نووسى وه‌رزشى به‌شداریان تیادا كرد و یاریزانى هۆله‌ندى پشكى شێرى به‌ركه‌وت كه توانى (445)ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت به جیاوازیه‌كى زۆرلهپێش یاریزانى هاورىَ ى له یانه‌ى بایره‌ن میونخ شڤانستایگه‌ر هات كه توانى (180)ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت و پله‌ى دووه‌م وه‌ربگرێت وه گۆلكارى مۆندیال تۆماس موله‌ر (118)ده‌نگى به‌ده‌ست هێنا و یاریزان فلیپ لام توانى (48)دهنگبهدهست بهێنێت
ئاریان رۆبن وه‌رزێكى سه‌ركه‌وتووى به‌رى َكرد كه له یه‌كه‌م وه‌رزى له‌گه‌ل یانه‌ى بایره‌ن میونخ توانى سىَ نازناو به‌ده‌ست بهێنێت نازناوى خولى بۆندس لیگاى ئه‌لمانى و جامى ئه‌لمانیا و سوپه‌رى ئه‌لمانى وه توانى پله‌ى دووه‌مى خولى یانه پاله‌وانى ئه‌روپا بده‌ست بهێنێت وه له‌گه‌ل هه‌لبژارده‌ى هۆله‌ندا گه‌یشتنه یارى كۆتایى جامى جیهانى و به‌رامبه‌ر هه‌لبژارده‌ى ئیسپانیا به گۆلێكى بىًَ به‌رامبه‌ر دۆران
له هه‌مان كاتدا راهێنه‌رى هۆله‌ندى لویس ڤانگال به باشترین راهێنه‌رى خولى ئه‌لمانى ده‌ست نیشان كرا و راهێنه‌رى یانه‌ى شالكه فلیكس ماگاشس به پله‌ى دووه‌م هات[/size]
kurdiu.org