بابه‌ت: ته‌مه‌نی 2 ساڵه رۆژی 40 جگه‌ره ده‌کێشێت
منداڵێكی دوو ساڵه رۆژانه 40 جگه‌ره ده‌كێشێت و ئایا ئێوه پێتانوا نییه ئه‌م منداڵه ئه‌ندازه‌ی ئۆتۆمبێلێكی كۆنه كاریگه‌ری له‌سه‌ر پیسبوونی ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ری دا هه‌بێت.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه، منداڵێكی ته‌مه‌ن 2 ساڵان به ناوی (ئاڵدی ریزاڵ) له دورگه‌ی (سۆمه‌تره) رۆژانه 40 جگه‌ره ده‌كێشت، كه یه‌كه‌م جگه‌ره‌ی له 18 مانگی‌دا كێشاوه.
له‌مباره‌یه‌وه (دیانا)ی دایكی (ئاڵدی) وتویه‌تی: " كاتێك ته‌مه‌نی 18 مانگ بوو چووم بۆ بازاڕ، كه هاتمه‌وه بینیم ئاڵدی جگه‌ره‌یه‌كی به ده‌سته‌وه بوو ده‌یكێشا"، دیانا روونیكردۆته‌وه، ئه‌و كاته‌ی به ئاڵدی دووگیان بووه، جگه‌ره‌ی كێشاوه به‌ڵام دواتر وازی لێهێناوه.
ئاماژه‌یداوه، كاتێك كه جگه‌ره له ئاڵدی ده‌شارێته‌وه تووشی توڕه‌یی و ده‌مارگیری ده‌بێت و ده‌ست به گریان ده‌كات، هه‌تا جگه‌ره‌ی پێ نه‌درێت ژیر نابێته‌وه، وتیشی، هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵدی واز له جگه‌ره كێشان بێنێت، تازه كارێكی ئه‌سته‌مه، چونكه ئه‌و كاته‌ی پێویستی به نیكۆتین ده‌بێت، سه‌ری به توندی به دیواردا ده‌كێشێت.
دایكی ئاڵدی وتویه‌تی: "ئاڵدی كوڕم رۆژانه 40 جگه‌ره ده‌كێشێت، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانمان له چاو پێشوتر به‌رزتر بێته‌وه، هه‌رچه‌نده كه له‌و رۆژه‌ی ئاڵدیش له دایكبووه، هه‌ست ده‌كه‌م كه زه‌رده‌خه‌نه رووخساری گرتووم، كاتێك كوڕه‌كه‌م له ئامێز ده‌گرم ته‌نها بۆنی جگه‌ره‌ی لێدێت.
به‌رپرسانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش پێیان وایه، ئه‌گه‌ر ئۆتۆمۆبیلێك پێشكه‌ش به‌و خێزانه بكرێت، ئه‌وا ده‌بێته هه‌وڵێك بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵدی ناچار بكرێت واز له جگه‌ره كێشان بێنێت.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌گه‌ر بێت و ئاڵدی واز له جگه‌ره كێشان نه‌هێنێت ئه‌وا به بچوكترین جگه‌ره‌كێش له جیهان داده‌نرێت.
م:سه‌ربه‌ست
[size=24]Safen.1992@Gmail.Com[/size]