بابه‌ت: حوکمی سه‌یر کردنی فیلمی دۆبلاژکراو
حوکمی سه‌یر کردنی فیلمی دۆبلاژکراو بۆ سه‌ر زمانی بینه‌ر
فتواده‌ر
الشيخ محمد صالح منجد
=========================================================
فیلمه دۆبلاج كراوه‌كان –
وه‌رگێڕدراوه‌كان بۆ سه‌ر زمانی بینه‌ر– وه ترسناكی گه‌وره‌ی ئه‌م فیلمانه له‌سه‌ر موسڵمانان
پرسیار: هیچ گومانی تیا نیه كه كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان به پیِشكهش كردنی ئه‌م زنجیره فیلمانه‌ی كه پێچه‌وانه‌ی داب و نه‌ریت و ئاینی ئیسلاممانه به شه‌رعیه‌تی ئیسلام حه‌ڕامه و جائیز نیه و وه فیلمی وه‌رگێڕاوی سه‌ر زمانی بینه‌ر زیاتر حه‌ڕامه و نوێژی 40 ڕۆژ به‌تاڵ ده‌كاته‌وه ! , به‌ڵام من بیستوومه ده‌توانین سه‌یری زنجیره فیلم بكه‌ین ! , هیوام وایه سوودمان پێ بگه‌یه‌نی به‌وه‌ی كه له دوای خوا و پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) ئه‌مڕۆ تۆ زیاتر زاناتری خوا پاداشتتان بداته‌وه و بیگێڕێت به قورسایی بۆ میزانی كرده‌وه‌كانت .
وه‌ڵام :
سوپاس بۆ خودا
یه‌كه‌م :
جیاوازی له تێڕوانینی زنجیره فیلمی عه‌ره‌بی و _ دۆبلاج كراوه‌كان _ وه‌رگێڕدراوی سه‌ر زمانی بینه‌ردا نیه , كه سه‌رپێچی و خرپهكاری تیادا ده‌خرێته ڕوو ئه‌وه یه‌كه‌م , وه دووه‌م : هه‌ندێك له زنجیره فیلمی خودی نه‌ته‌وه‌كه فه‌ساد و خراپه‌كاری زیاتره له فیلمه دۆبلاج كراوه‌كان , پێشبڕكێ له نێوانیان به‌رپا بووه و زیاتر بۆ موسڵمانان خراپیتره , وه زیاتر ده‌بێته توش بوون به سه‌رپێچی و , زیاتر به هۆیه‌وه بێ فرمانی خودا ده‌كرێت .
وه هه‌ندێك له زانایان زیاتر و زیاتر به حه‌ڕامی ده‌دانێن به هۆی ئه‌وه‌ی كه دیارده‌ی سفوری تیادا بڵاو ده‌كرێته‌وه , وه نواندنی چیڕۆكی دڵداری گڕگرتوو , وه خیانه‌ت له نێوان ژن و مێرددا , وه جگه له‌مه‌ش هه‌ندێك جار زنجیره‌كه درێژه ده‌كێشێت تا نزیكه‌ی (300) زنجیره ! تۆ ده‌بینی كه زۆرێك له كچان و كوڕانی به فیتنهبراو سوورن له‌سه‌ر سه‌یركردنی , وه زانیاریان ده‌رباره‌ی كاتی پێشكه‌ش كردنی و دووبارهكهیشی هه‌یه , ئینجا فیلمی مه‌كسیكی و ئیسپانی وفه‌ڕه‌نسی به‌س نه‌بوو تا وای لێهات فیلمی توركیشی بۆ زیاد بوو , به هۆیه‌وه كچان و كوڕان به فیتنه‌وه چوون , هاوار بۆ ئه‌وان ئه‌گه‌ر تۆبه نه‌كه‌ن و په‌شیمان نه‌بنه‌وه و واز له بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌دڕه‌وشتی و خراپه‌كاری له نێوان به‌نده‌كان نه‌هێنن , خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت : ( إِنَّ الَّذِينَ يُحِبُّونَ أَنْ تَشِيعَ الْفَاحِشَةُ فِي الَّذِينَ يَمَنُوا لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ فِي الدُّنْيَا ؤالْيَخِرَةِ ؤاللَّهُ يَعْلَمُ ؤأَنْتُمْ لا تَعْلَمُونَ ) النور/ 19 واته : بێگومان ئه‌و كه‌سانه‌ی پێیان خۆشه‌و ئه‌یانه‌وێت كاری ناشرین و نادروست له‌ناو خه‌ڵكانی برواداردا بڵاو ببێته‌وه‌و ببێته قاو ئه‌وه له دونیا‌و ئاخیره‌ت دا سزای پر به ئێشیان بۆ ئاماده‌كراوه ، له دونیادا داری حه‌ددیان لێ ئه‌درێ و ، له دوارۆژیشدا دۆزه‌خ جێگه‌یان ده‌بێت وه خوای گه‌وره هه‌موو شتێك ده‌زانێ له‌سه‌ر ئێوه وه ئێوه نازانن ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یزانێ
پرسیار له شێخ صالح فوزان كرا – خوا بیپارێزێ - :
حوكمی ئه‌و زنجیره فیلمانه چی یه كه له ته‌له‌فزیۆنه‌كان په‌خش ده‌كرێت ؟
وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه :
له‌سه‌ر موسڵمانه كه پارێزگاری له‌و كاته‌ی خۆی بكات كه له دونیا و دواڕۆژدا سوودی لێ ده‌بینێ , چونكه پرسیاری لێ ده‌كرێته‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و كاته‌ی كه به فیڕۆی ده‌دات , خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت : ( أَؤلَمْ نُعَمِّرْكُم مَّا يَتَذَكَّرُ فِيهِ مَن تَذَكَّرَ ) فاطر/ 37 پێیان ئه‌وترێ : ئه‌رێ ئێمه ئه‌وه‌نده ته‌مه‌نی درێژمان پێنه‌دان كه هه‌ر كه‌سێك ژیر و وریا بوایه له‌و ماوه‌یه‌دا بیربكاته‌وه ، ده‌یتوانی په‌ندو كه‌ڵكی لێ وه‌رگرێت.
وه له فه‌رمووده‌دا هاتووه كه ئاده‌میزاد لێی ده‌پرسرێته‌وه : ( يسأل عن عُمُره فيما أفناه ) واته :پرسیاری لێ ده‌كرێته‌وه له‌و ته‌مه‌نه‌ی كه به‌سه‌ری بردووه .
سه‌یركردنی زنجیره فیلم : كات به فیڕۆ ده‌دات , موسڵمان نابێت خۆی به‌وه‌وه سه‌رقاڵ بكات , وه ئه‌گه‌ر زنجیره فیلمه‌كان حه‌ڕامیان له‌خۆ ده‌گرت ئه‌وه سه‌یركردنی حه‌ڕامه , وه‌كو ئافره‌تی سفور و , مۆسیقا و , گۆرانی و , یان وه‌كو ئه‌و زنجیره فیلمانه‌ی كه فیكره‌ی خراپ به گوێی خه‌ڵكدا ده‌چرپێنن , فیكره‌یه‌ك كه زیان به ئاین خۆڕه‌وشتی جوان ده‌گه‌یه‌نێ , ئا ئه‌م جۆره زنجیره فیلمانه تێڕوانینیان دروست نیه .
وه خوا بیپارێزێ ووتی :
تێڕوانینی زنجیره فیلمی ئه‌جنه‌بی ترسناكی زۆری له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕ هه‌یه , ترسناكی له‌سه‌ر ئه‌خلاق و ڕه‌وشت زۆره , چونكه هیچ چاودێری له‌سه‌ر دانه‌نراوه و ڕه‌چاوی بیر‌و باوه‌ڕ و ڕه‌وشتی خه‌ڵكی نه‌كراوه , وه ئه‌وه‌ی هه‌ڵده‌ستێ با ئاماده‌كردنی ئه‌م جۆره فیلمانه خۆیان به ئاینی ئیسلام نه‌به‌ستۆته‌وه , وه گومانی تیا نیه كه ئه‌گه‌ر مه‌وادی خراپی تێدا به‌كار بێت , ئه‌وه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سی دهیڕوانیت , پێویسته خۆتی لێ بپارێزی و ئه‌م جۆره فیلمانه نهیهێنیتهوه ناو ماڵ و منداڵه‌كانت .
وه هه‌ركه‌سێك بۆ خانه‌واده‌كه‌ی بگونجێنێ – به تایبه‌تی كچه‌كانی - كه سه‌یری ئه‌م جۆره زنجیره فیلمانه بكه‌ن ئه‌وه گزی و فێڵ و غه‌شی له ئه‌ركی سه‌رشانی كردووه له چاودێری كردنیاندا , له‌م ههڵسوكهوتانهیدا گواناهباره , وه نزیكه به هۆیه‌وه شوێنه‌واری خراپ دروست بكات و له‌وه‌ودوا ئاخ هه‌ڵبكێشێت و په‌شیمانی ده‌رببڕێت , ئایا باوك به چاوی خۆی ده‌بینێ كه چۆن كچ و كوڕه‌كه‌ی له ژووری خۆیان چۆن ئاڵوده‌ی ئه‌م زنجیره فیلمانه بوونه‌و خۆیان پێوهههڵواسیوه و ووێنهكانیان كۆكردۆته‌وه !؟ ئایا باوكی بێ ئاگا گومانی وایه كه ئه‌م كارانه‌یان كۆتایی پێدێت و وازی لێده‌هێنن له كاتێكدا كه دڵ هۆگری بوو ! ئه‌م كاره سه‌رئه‌نجامی ترسناكی هه‌یه , ئه‌گه‌ر هۆشیان بخه‌نه گه‌ڕ .
دووه‌م :
وه ووتنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م زنجیره فیلمانه 40 ڕۆژ نوێژ به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه , ئه‌مه درۆكردنه به شه‌رعی خودا , وه ئه‌م جۆره حوكمانه ته‌نها به حوكمی خودا - به وه‌حی - جێگیر ده‌بن
وه هه‌ندێك پرسیار كراوه كه گوایه به هۆی سه‌یركردنی ئه‌م جۆره زنجیره فیلمانه كه‌فاره‌تی 40 ڕۆژی نوێژه‌كانی ده‌كه‌وێته سه‌ر ! ئه‌م قسانه قسه‌كردنی به‌تاڵ و بێ به‌ڵگه‌ن !جاروایه گوناهه‌كه‌ی زۆر گه‌وره‌ترده‌بێت له‌وه‌ی كه گومانی بۆ ده‌به‌ن كه له‌وانه‌یه نوێژی قه‌بوڵ نه‌بێ یان كه‌فاره‌تی بكه‌وێته سه‌ر , به‌ڵام ئه‌م ووته‌یه له‌سه‌ر شه‌رعی خودا به‌بێ به‌ڵگه نادروسته .
له‌سه‌ر دایك و باوكانه كه یه‌كه‌م خۆیان له ئاگر بپارێزن , وه له خوا بترسن له‌وه‌ی كه خوا ئه‌مانه‌تی پێیان سپاردووه , وه ئاگادار بن فه‌سادی و خراپه‌كاری له ماڵه‌وه‌یان بۆ منداڵه‌كانیان فه‌راهه‌م نه‌هێنن , به بیستن و , بینین , خودا جگه له‌م كه‌ناڵانه كه‌ناڵی باشی فه‌راهه‌م هێناوه , كه چاكه‌و خێر بڵاو ده‌كه‌نه‌وه , وه ئیمان به هێز ده‌كه‌ن , شه‌رم و شكۆیی ده‌ڕوێنن , داوێن پاكی ده‌ڕوێنن , وه به‌رنامه‌ی منداڵانی ڕێپێدراو بۆ منداڵه‌كانیشی تیایه , وه به‌رنامه‌ی ڕۆشنبیری بۆ گه‌وره‌كان , وه ئه‌گه‌ر ئه‌م كهناڵانهشت له‌ماڵدا نه‌بێ ئه‌وه پێویست نیه كه هی خراپیش بگونجێنیت ؟! .