1

بابه‌ت: ڕاپۆرت: ئینێستا له‌ كۆتای جامی سوپه‌ر یاری ناكات

[size=16]نوسینی بابه‌ت :سه‌فین ته‌ها : یاریگا نێت[/size]

sport:- ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیاو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ئه‌ندریاس ئینێستا له‌یاری جامی سوپه‌ری  ئیسپانی به‌رامبه‌ر یانه‌ی سیڤیلیا كه‌ به‌رواری 14 ی 8  كه‌كاته‌ ڕۆژی شه‌ممه‌  یاری ناكات .

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه‌ كه‌  ڕاهێنه‌ر گوردیۆلا ڕایگه‌یاندوه‌ كه‌یاریزان ئه‌نێستا یاری پێنه‌كات چونكه‌ تازه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ له‌پێكان و به‌ته‌نیا ده‌ستی به‌مه‌شقه‌كان كردۆتوه‌ و نایه‌وێت  سه‌ركێشی به‌م یاریزانه‌ بكات و یاریپێبكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئینێستا زۆر هه‌ستیاره‌  ده‌ترسێت توشی پێكانێكی گه‌و‌ره‌ بێت …

یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌سه‌ر یاریگای  سانچێز پیسخوان ده‌بێته‌ میوانی سیڤیلیا له‌ڕۆژی شه‌ممه‌  14 ی 8 و یاری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا له‌یاریگای كامپ نیو دبێت  له ‌به‌رواری 21 ی  8  . .
http://kurdup.com/up/uploads/picture/c6ce4bd20a.jpg

2

وه‌ڵام: ڕاپۆرت: ئینێستا له‌ كۆتای جامی سوپه‌ر یاری ناكات

کاریگه‌ری له‌سه‌ر یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ هه‌یه‌.............ماندوونه‌بیت

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

3

وه‌ڵام: ڕاپۆرت: ئینێستا له‌ كۆتای جامی سوپه‌ر یاری ناكات

زۆر سوپاس به‌دڵنیایه‌وه‌ ....