بابه‌ت: هه‌ولێر‌و سلێمانى كوله پێنج
به‌همه‌ن غه‌ریب
هه‌فته‌ى رابردو یارییه‌كانى پاڵه‌وانێتیی هه‌ڵبژارده‌ى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان له‌شارۆچكه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید كۆتاییهات‌و سلێمانیش بوه پاڵه‌وان.
وه‌ك پیشه‌ى هه‌مو جارێك، دواى یارییه‌كه به‌چه‌ند كاسێكى ته‌نه‌كه، یاریزانان خه‌ڵاتكران، ئه‌مه‌یش تارادده‌یه‌ك ئاساییه، چونكه له‌و قوڕه هه‌ر ئه‌و تۆزه به‌رزده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى قسه كردنه، خه‌ڵاتى مادى هه‌ردو تیپى یه‌كه‌م‌و دوه‌مه.
پێش یارییه‌كه، بڕیاردرا، كه 10 ملیۆن بۆ یه‌كه‌م‌و دوه‌م وه‌ك خه‌ڵات دابینبكرێت، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌مده‌كرد، كه به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه پاڵه‌وان شه‌ش ملیۆن وه‌رگرێت‌و چواره‌كه‌ى تر بۆ دوه‌م بێت، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش یه‌كێتیی تۆپى پێی كوردستان‌و به‌رپرسانى كوردستان، دڵێ كه‌سیان نه‌شكاند‌و پاره‌كه‌یان وه‌ك برا لێبه‌شكردن‌و هه‌ریه‌كه‌یان پێنج ملیۆنى وه‌رگرت.
ئه‌مه ناوه‌رۆكى باسه‌كه‌مه، باشه له‌پێناو چیدا ئه‌وه كراوه؟ له‌چ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا پاڵه‌وان‌و دوه‌م وه‌ك یه‌ك حسابیان بۆ كراوه؟ قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه بۆ پاره‌ى سلێمانى كه پاڵه‌وان بوه وه‌ك دوه‌م بێت كه هه‌ولێره، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌یش پێچه‌وانه بوایه، ئه‌م بابه‌ته هه‌ر ده‌نوسرا.
به‌ڵام به‌داخه‌وه، جارێكی‌تر ئه‌م به‌رپرسانه له‌پێناو دڵى براده‌ره‌كانیان، سه‌رپێچى هه‌مو یاسایه‌ك ده‌كه‌ن‌و خۆیان كاره‌كه بچوك ده‌كه‌نه‌وه، باشه ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌ك له‌و پاره‌یه‌دا بكرایه چى ده‌بو، دایكى منداڵه‌كان عاجز ئه‌بو؟
بۆیه پێشنیار بۆ یه‌كێتیی تۆپى پێی كوردستان‌و لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستان ده‌كه‌ین، كه قه‌ره‌بوى هه‌ڵبژارده‌ى سلێمانى بكاته‌وه‌و خه‌ڵاتێكى تایبه‌تیان پێبه‌خشرێت، چونكه ئه‌م خوله مه‌زنترین خوله له‌هه‌رێمى كوردستان‌و هیچى له‌خولى یانه نایابه‌كان كه‌متر نییه.
جگه له‌وه‌یش، یه‌كێتیی تۆپى پێكه‌مان كه خۆى به‌فس فس پاڵه‌وانى یه‌كێتییه‌كانى تر ده‌زانێت، له‌و پاڵه‌وانێتییه گه‌وره‌یه‌دا خه‌ڵاتى باشترین یاریزان‌و گۆڵكه‌رى نه‌دا، دیار نییه كێ باشترین یاریزانه، بۆیه قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بڤه‌یه، به‌ڵام خۆ گۆڵكه‌ر وه‌ك رۆژى روناك دیاربو كه ئه‌حمه‌د سالارى هێرشبه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى سلێمانى بو، بۆچى به‌كاسێكى ته‌نه‌كه به‌سه‌رتان كرده‌وه، كه خوا ئه‌زانێت ئێستا كاسه‌كه له‌ره‌نگى زه‌رده‌وه بۆ ره‌نگى چى گۆڕاوه.
بیستمان كه پارێزگارى سلێمانى‌و سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى خه‌ڵاتى تایبه‌تى ئه‌حمه‌د ده‌كه‌ن، وه‌ڵا پێشنیار ده‌كه‌م عه‌زێت مه‌كێشن‌و مه‌یكه‌ن، چونكه هه‌م شتێك گه‌رماو گه‌ر م خۆشه، مه‌سه‌له‌یه‌كى كوردیش هه‌یه ئه‌ڵێت "شه‌ڕ ته‌واو بو بڕایه‌وه، كه‌چه‌ڵ بۆ دار ئه‌سوڕایه‌وه".
جا به‌رپرسان گیان، وه‌ك خول‌و پاڵه‌وانێتى ده‌كه‌نه‌وه، قه‌درى بگرن‌و زیاتر به‌گه‌وره سه‌یرى بكه‌ن، پاڵه‌وان له‌هه‌مو جیهان له‌هه‌مو رویه‌كه‌وه جیاوازه، به‌ڵام لاى ئێمه، به 10 ملیۆنه‌وه كولله پێنج به‌یه‌كه‌م‌و دوه‌م كرا.
sp4kurd.tk