1 (دەستکاری کراوە: shadyhelebceyi 2010-08-11 19:08:09)

بابه‌ت: چات و کێشە کۆمەڵایەتییەکان

نووسین و ئاماده‌کردنی:- شادی هه‌ڵه‌بجه‌یی
گۆڤاری خازر   

         چات کردن شتێکی سه‌یر نی یه‌ به‌لای هه‌ر که‌سێکه‌وه‌،زۆر به‌ی هه‌ره‌ زۆریشمان ڕه‌نگه‌ پیشه‌یه‌کی ڕۆژانه‌مان بێت و زۆربه‌ی کاره‌کانیشمان له‌ ڕێگه‌ی چاته‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ین.
چات واته‌ گفتوگۆ،قسه‌کردن له‌ نێوان دوو که‌سدا،به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئیمه‌ بزانین که‌وا  ئه‌م گفتوگۆیه له‌باره‌ی چی یه‌وه‌یه‌؟ئه‌و کاته‌ی له‌ ڕێگای چاته‌وه‌ ئه‌نجاممان داوه‌،سوودمان به‌ خۆمان گه‌یاندووه‌ یان زیان؟
کێشه‌ی هه‌ره‌ گه‌وره‌ له‌ کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ئه‌وه‌یه‌،که‌وا
http://kurdup.com/up/uploads/picture/fbde78e31c.jpg
            هاوڵاتیان به‌ هۆی بێ کارییه‌وه‌ په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر چات و درۆکردن له‌ ڕێگای نێته‌وه‌،خۆیان ده‌که‌ن به‌ هاوڕه‌گه‌زی خۆیان و ده‌ست ده‌که‌ن به‌ هه‌ڵسه‌نگاندن،ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سی به‌رامبه‌ر بۆ خۆیان ڕابکێشن،
مه‌به‌ستیش له‌مه‌ ته‌نها ڕابواردنه‌.
گه‌نجه‌کانمان ئه‌مڕۆ ئاماده‌نین  بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنبیری خۆیان په‌نا ببه‌نه‌ به‌ر خوێندنه‌وه‌ی کتێبێک یان ڕۆژنامه‌و گۆڤارێک،به‌ڵکو هه‌میشه‌ له‌ بیری ئه‌وه‌دان که‌ به‌ چات له‌گه‌ڵ کچێکی جواندا قسه‌ بکه‌ن،به‌ بێ بیرکردنه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان،تا کاتژمێر چوار
و پێنجی به‌یانی ئه‌م کاته‌ جوانه‌ به‌ فیرۆ ده‌ده‌ن.
ئه‌گه‌ر کوڕو کچێک تا به‌یانی به‌ چات به‌رنه‌سه‌ر ،بێگومان ده‌بێته‌ هۆی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ،چه‌نده‌ها کێشه‌ دروست بووه‌ به‌هۆی ناردنی وێنه‌وه‌ له‌ رێگای چاته‌وه‌،وه‌کو کوژرانی کچ له‌ ڕێگای بنه‌ماله‌کانیانه‌وه‌،
به‌ڵام سه‌یره‌که‌ له‌وه‌دایه‌ ئه‌م بنه‌ماڵانه‌ به‌ر له‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆیاندا بکه‌ن په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر کوشتن،به‌ڵام لێره‌دا ئه‌و کچه‌  ئه‌و گه‌نجه‌ نابنه‌ تاوانبار،به‌ڵکو بنه‌ماڵه‌کانیان تاوانبارن،ئه‌مه‌ ڕووده‌دات به‌ هۆی زه‌وت لێکردنی ئازادی لێیان له‌ هه‌موو ڕوویه‌که‌وه‌،یانیش دانی ئازادیه‌کی زۆر پێیان که‌ شێوازی به‌کارهێنانی ئه‌و ئازادیه‌ نازانن
له‌ ئه‌نجامدا په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر کاری خراپ،ته‌نانه‌ت جاری وا هه‌بووه‌ کاری سێکسی ئه‌نجام دراوه‌ له‌ ڕیگای چاته‌وه‌ به‌ هۆی داگیرساندنی کامێراوه‌.
کاری زۆر جۆراو جۆر و سه‌یرو ناشیاو له‌ ڕیگای چات و نێته‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت،ته‌نانه‌ت جاری وا هه‌یه‌ باوه‌ڕ پێکردنێشیان سه‌خته‌،که‌چی جێگای داخه‌ ئه‌مه‌ به‌ ئازادی ناوده‌برێت..!!!
ئازادیه‌ک که‌ هه‌زاره‌ها گه‌نجی ئه‌م ووڵاته‌ی به‌ره‌و هه‌ڵدێرو نه‌مان برد...!!!
هه‌زاره‌ها گه‌نجی ئه‌م ووڵاته‌ی له‌ خوێندن دوور خسته‌وه‌...!!!
هه‌زاره‌ها گه‌نجی ئه‌م ووڵاته‌ی به‌ره‌و گۆڕی تاریک برد...!!!
بێگوومان ئه‌مه‌ ئازادی نی یه‌و ناشیاویشه‌ ناوی لێ بنرێ ئازادی،چونکه‌ ئازادی ڕامانێکی زۆر جوانی هه‌یه‌ و هه‌رگیزیش ئه‌م کاره‌ ناڕه‌وایانه‌ ناگریته‌ خۆی.
گه‌نجه‌کانمان له‌ ڕێگه‌ی چاته‌وه‌ به‌هۆی تێکه‌ڵاو بوونیان له‌گه‌ڵ هه‌زاره‌ها  که‌سانی جۆراو جۆر و وڵاتانی بیانی تووشی هه‌زاره‌ها درۆ و هه‌ڵه‌ و کاری ناڕه‌وا بوون،لێره‌دا ئێمه‌ ده‌بێت پشتگیری ئه‌وه‌یش بکه‌ین که‌وا ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ که‌سانی ووڵاتانی تردا شتێکی باشه‌ و سوودی زۆریشی هه‌یه‌،به‌ تایبه‌ت بۆ
فێربوونی زمان و ئاشنایه‌تیمان له‌گه‌ڵ فلکلۆری ونه‌ته‌وه‌ی ئه‌و ووڵاته‌،به‌ڵام هه‌موو شتێک له‌ ئاستی خۆی جوانه‌.
ئه‌گه‌ر ڕۆژێک بچینه‌ ناو کۆماڵیک گه‌نجه‌وه‌،به‌ جوانی لێیان وورد ببینه‌وه‌،هه‌موویان هه‌ر باسی جات ده‌که‌ن و به‌ موبایله‌کانیان خه‌ریکی چات کردنن.
له‌ کۆمه‌ڵگای خۆماندا شتێکی به‌رچاو هه‌یه‌ که‌وا ده‌بینین چه‌ندین که‌س له‌ ڕێگای چاته‌وه‌ هاوسه‌رگیریان پیکهێناوه‌،به‌ڵام به‌ ده‌گمه‌ن ئه‌م هاوسه‌رگیریانه‌ تا سه‌ر ده‌مێنن،چونکه‌
له‌ سه‌ره‌تادا له‌سه‌ر درۆ بنیاتنراون،نابیت ئه‌وه‌یش بشارینه‌وه‌ که‌وا ڕاده‌یه‌کی زۆر ده‌گمه‌نیش هه‌ن به‌ ڕاستی قسه‌ ده‌که‌ن و خۆشه‌ویستی خۆیان ده‌ر ده‌بڕن،به‌ڵام ئایا که‌سی به‌رامبه‌ریشی هه‌روایه‌؟
ڕه‌نگه‌ ئیمه‌ زۆر جار بلێین کوڕ تاوانباره‌ له‌م جۆره‌ کارانه‌دا،به‌ڵام زۆر جاریش کچ ده‌بێته‌ تاوانبار،با سه‌رنجێکی ئه‌م به‌سه‌ر هاته‌ بده‌ین که‌  کوڕێکی  کوردی شارۆچکه‌یه‌کی  نزیک  شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر زمانی خۆی بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت(زۆر جار مرۆڤ له ژیاندا هاوڕێیه‌تی په‌یدا ده‌کات و هاوڕێیه‌تی پێک دێنێت،هاوڕێیه‌تیش
جێگای ڕێزه‌،به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێک که‌س هه‌ن که‌وا ده‌بنه‌ هاوڕێت ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای حه‌ز و ئاره‌زووی خۆیان ویانیش بنه‌مای ناموس.
من یه‌کێکم له‌و که‌سانه‌ی که‌وا به‌هۆی چاته‌وه‌ هاوڕێیه‌کم په‌یدا کرد،بووینه‌ هاوڕێ ی گیانی به‌ گیانی،ئه‌وه‌نده‌م خۆشویست که‌ ئه‌گه‌ر داوای رۆحیشمی بکردایه‌ من ئاماده‌بووم پێی ببه‌خشم،زۆر دڵمان به‌ یه‌ک خۆش بوو،زۆربه‌ی کات پێکه‌وه‌ قسه‌مان ده‌کرد،ئه‌و له‌ زانکۆ بو ڕاپۆرته‌که‌ی خۆی ئاماده‌ ده‌کرد،منیش وه‌کو ئه‌رکی سه‌رشانم،
هه‌رچی داواکارییه‌کی هه‌بوایه‌  بۆ دروست کردنی ڕاپۆرته‌که‌ی بۆم جێ به‌ جێ ده‌کرد.
بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک دیار نه‌ما و هیچ ده‌نگو باسێکی نه‌بوو،زۆر دڵم له‌ لای بوو،ڕۆژێکیان خه‌ریکی نووسین بووم دیتم ئه‌و هاته‌ سه‌ر خه‌ت،یه‌کسه‌ر نوسینه‌که‌ی خۆمم وه‌لا ناو،و له‌ حاڵ و ئه‌حواڵیم پرسی،به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ زۆریش به‌ داخه‌وه‌
بۆ ئه‌و کجه‌ کوردانه‌ی له‌م جۆره‌ن،له‌ جیاتی وه‌ڵامم بداته‌وه‌،له‌ جیاتی سوپاسم بکات که‌وا یارمه‌تیم داوه‌،به‌ڵا م ئه‌مه‌یش قه‌یناکا ،یه‌کسه‌ر ووتی پێم:پیشانم بده‌؟ووتم چیت پێ پیشان بده‌م ؟
ووتی:penis.....!!!!
واته‌ ئه‌ندامی(نێرینه‌)
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت من یه‌که‌م جار نه‌مده‌زانی ئه‌م ووشه‌یه‌ مانای چی یه‌،ووتم پێی تێناگه‌م!!!
بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌م به‌ کوردی بۆمی نووسی،منیش زۆر سه‌یرم پێهات ئه‌و شته‌ی ئه‌و باسی ده‌کات من هه‌ر به‌ خه‌یاڵیشمدا نه‌ده‌هات،باوه‌ڕم نه‌ده‌کرد ئه‌مه‌ ئه‌و کچه‌ی هاوڕێم بێت،ووتم تۆ هه‌ر به‌ڕاست داوای ئه‌وه‌م لی ده‌که‌یت؟ووتی:به‌ڵێ و ده‌بێت پێم پیشان بده‌یت.
ووتم پێ ی ئه‌وه‌ تۆ تێکچووی؟ووتی:نا بۆ ئێمه‌ هاوڕێ نین؟ووتم:ئاوا ئێمه‌ هاوڕێین؟ئاوا یه‌کترمان خۆش بووێت؟
به‌ڵام ئه‌م کچه‌ بێ گوێدان به‌ هیچ شتێک کامێرای خۆی داگیرساند وئه‌ندامانی له‌شی خۆی به‌ ده‌رخست....به‌ڕاستی حه‌یف بۆ ئه‌و کچه‌،حه‌یف بۆ ئه‌و هاوڕێیه‌تیه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بردمه‌ سه‌ر.
به‌ڵێ به‌ڕێزان ،ئه‌مه‌ بچوکترین کێشه‌ی چات بوو،که‌ له‌ چاو خۆیدا گه‌وره‌یه‌،دڵۆپێک بوو له‌و زه‌ریایه‌ی که‌ هه‌زاران گه‌نجی ئێمه‌ی تێدا نقوم بوون و خنکاون.
گه‌ر چی ئه‌م گه‌نجه‌ شه‌ره‌فی خۆی پاراستووه‌ و خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌داوه‌ بۆ ئاره‌زووی نا به‌جێ،به‌ڵام هه‌زاره‌ها گه‌نجی ئه‌م ووڵاته‌ وێڵی ئه‌م ئاره‌زووانه‌ بوون،که‌وا لێیان بێ ئاگاین.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ هه‌ڵسوکه‌وتی گه‌نجێک بێت ته‌نها له‌ چاتێکدا..!!!ئایا ده‌بیت له‌ کۆمه‌ڵگادا هه‌ڵسووکه‌وتی چۆن بێت؟؟؟
بێگومان ئه‌م کارانه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاکه‌مان،ده‌بێت گه‌نجه‌کانمان به‌ خۆیاندا بچنه‌وه‌ تا که‌ی ئه‌م کارانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟که‌ نه‌ کۆمه‌ڵگا و نه‌ شه‌ریعه‌ت قبووڵیان ناکات....

2

وه‌ڵام: چات و کێشە کۆمەڵایەتییەکان

ده ست خوش براى به ريزم قسه كانت له جى خويتى قسه كانت زور زور زور زور زور زور راسسسسسسته هيواده رم

به رده وام بيت

کـه‌ نـامـه‌ت بـۆ ئـه‌نـێـرم مـانـای وایـه‌بـیـرت ئـه‌کـه‌م  کـه‌ نـامـه‌شـت بـۆ نـانـێـرم
مـانـای وایـه‌ چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!





ئه‌وه‌ش خۆم له‌ فیس خه‌سوو   wink

3

وه‌ڵام: چات و کێشە کۆمەڵایەتییەکان

ده‌ستخۆش بابه‌تێکی جوانه‌
سه‌رکه‌وتوبیت

http://www.kurdupload.com/images/mw8Cew1343522073/kurdzhin-0278cdc954.gif

4

وه‌ڵام: چات و کێشە کۆمەڵایەتییەکان

[size=16]زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز
ده‌ستی ئێوه‌یش خۆش بێت[/size]

5

وه‌ڵام: چات و کێشە کۆمەڵایەتییەکان

hanasa_slemany نووسی:

ده‌ستخۆش بابه‌تێکی جوانه‌
سه‌رکه‌وتوبیت

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .