بابه‌ت: مانگی ره‌مه‌زان بۆچی؟
مانگی ره‌مه‌زان بۆچی؟
ئێمه‌ی باوه‌ردارو موسڵمان متمانه‌ی ته‌واومان هه‌یه‌كه هه‌رچی خوای به‌دیهێنه‌رمان فه‌رمان بكات به ئه‌نجامدانی و یاخود به‌دوركه‌وتنه‌وه لێی ، هه‌موی خێره بۆمان، به‌ڵام ئه‌ندازه‌ی ده‌ست كه‌وتنی ئه‌و خێره به‌نده به ئه‌ندازه‌ی گه‌رم و گوری ئیمان و باوه‌رمان.
كه‌سێك ناتوانێ چێژ له نوێژ وه‌رگرێ، ئه‌گه‌ر بێت ونهزانێ حیكمه‌ت وفه‌لسه‌فه‌ی نوێژ چیه ، ناتوانێ چێژ له فێربونی قورئان و خوێندنه‌وه‌ی و وتنه‌وه‌ی وه‌رگرێ ، ئه‌گه‌ر یه‌قینی نه‌بێ به‌وه‌ی قورئان تاكه هۆكاری ناسینی خوا‌و چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندی به‌ستن بهخواوهو، كه‌ته‌لۆگی ژیانی دونیا‌و دوارۆژی ئاده‌میزاده.
هه‌مو ئامێرێك پێویستی به پاككردنه‌وه‌و سیاغه كردنه‌وه و پشكنین هه‌یه ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هات وناتهواویهك یاخود شكاویهك هه‌بو ، به‌خێرایی چاك بكرێته‌وه، یاخود بگۆررێ پێش ئه‌وه‌ی زیانی گه‌وره‌تری لێ بكه‌وێته‌وه. به‌هه‌مان شێوه ئێمه‌ی موسڵمان ، ساڵانه وێستگه‌یه‌كمان هه‌یه بۆ خۆ پاككردنه‌وه‌و خۆ ساغ كردنه‌وه‌و خۆ نوێ كردنه‌وه، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌مو رۆژێ پێنج جار ڤاكسینی خێر له خۆمان ده‌ده‌ین كه پێنج نوێژه‌كانه ، به‌ڵام ساڵانه پێویستمان به ماوه‌ی یه‌ك مانگ هه‌یه كه باشتر‌و قوڵتر‌و چاكتر بگه‌رێین به شوێن ئه‌و به‌كتریاو ڤایرۆسی گوناه و تاوان و غه‌یبه‌ت وحه‌سودی ورژدی وكه‌مته‌رخه‌می ودونیا ویستی وهتد... بیانگرین وبیانخه‌ینه ته‌نه‌كه‌ی خۆڵ وله شوێنیان‌دا تۆوی رۆژوو عیباده‌تی زیاتر‌و قورئان خوێندن وبه‌خشین ودڵپاكی بچێنین.
ره‌مه‌زان مانگێك نیه وه‌ك شتێكی دوبارهبوی بێزاركه‌ر بێت، به‌ڵكو مانگی هه‌ژاندنی ویژدان و بۆردانی شه‌یتان و قوتابخانه‌ی خۆراگری و به‌رخۆدانه. مانگی ره‌مه‌زان قوتابیه‌كی ده‌وێت پێش نوێژی به‌یانی هه‌ستێ وتائێواره ئیش بكات وگوێ نه‌داته خواردن وخواردنه‌وه‌و به شه‌ویش كه‌م بخه‌وێ ، چونكه جه‌ژنی سه‌ركه‌وتن(جه‌ژنی ره‌مه‌زان) جه‌ژنی ده‌رچون بۆ ئه‌وانه‌یه كۆششیان زۆر كردوهونمرهی زۆریان بۆ دانراوه.
هه‌ربۆیه له پیشوازی ئه‌م خوله‌دا كه خوای باڵاده‌ست بۆمانی ده‌كاته‌وه ، با به‌گه‌رمی به‌شداری تیا بكه‌ین وسود له وانه‌كان وه‌رگرین وبه پله‌یه‌كی به‌رزه‌وه كۆتایی پێ بهێنین. ده‌بێت له‌م مانگه‌دا زیاتر به‌ره‌و روی كه‌س وكارو هاوڵاتیانی خۆمان ببینه‌وه‌و بانگهێشتیان بكه‌ین بۆ سه‌ر سفره‌ی ئیمان وخواپه‌رستی و شه‌رم نه‌كه‌ین ، چونكه مانگی ره‌مه‌زان خۆی مانگی هیدایه‌ته و، باشترلهههر كاتێكی تر بانگه‌وازی ئێمه قه‌بوڵ ده‌كه‌ن.
خوایه داوات لێ ده‌كه‌ین یارمه‌تیمان بده‌یت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بتوانین مافی ئه‌م مانگه بده‌ین و توێشومان پركهین له خیرو چاكه و به‌گه‌ردنی ئازاده‌وه لێی ده‌رچین. ئامین
محمد سعید خورماڵی-به‌ریتانیا