بابه‌ت: خافێر ماسكیرانۆ بوه یاریزانی یانه‌ی به‌رشلۆنه
[size=16]رۆژنامه‌ی ئه‌لمۆندۆ دیبۆرتیڤۆی ئیسپانی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ر پێكراو له ئه‌رژه‌نتین ئه‌وه‌ی دوپات كرده‌وه كه یاریزانی به‌ئه‌زمون و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین " خافێر ماسكرانۆ" بۆته یاریزانی یانه‌ی به‌رشلۆنه و له‌ماوه‌یه‌كی نزیك به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌ندرێت.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه رۆژنامه‌ی ئۆلی رایگه‌یاند به‌رشلۆنه ئه‌م گرێبه‌سته‌ی داخست پاش ئه‌وه‌ی توانی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه.
بریاریشه یانه‌ی به‌رشلۆنه ئه‌لیكسانده‌ر هیلپ و بری 15 ملیۆن یۆرۆ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م یاریزانه بدات به یانه‌ی لیڤه‌رپول.
به‌مه‌ش ماسكیرانۆ ئه‌و بۆشاییه پرده‌كاته‌وه كه به‌رۆیشتنی یایا تۆرێ بۆ مان سیتی له یانه‌ی به‌رشلۆنه دروست بوو.[/size]
kurdiu.org