بابه‌ت: بنه‌ماكانی رۆژوو چه‌ند زانیاریه‌ك (١)
بسم اللةالرحمن الرحيم
پێشه‌كی سلاو رێزم هه‌یه بۆگشت ئه‌ندامان به‌رێزان وه‌ك ده‌زانین چه‌ند رۆزێكی كه‌مان ماوه بۆمانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان ههربهوبۆنهپیرۆزهوه به‌پێویستم زانی چه‌ند زانیاریه‌ك ده‌رباره‌ی ره‌مه‌زان و حوكمی رةمةزان له‌چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌كدا عه‌رضی جه‌نابتان بكه‌م به ئومێدی سودو ره‌زامه‌ندیتان وهلهنزاكانتان بێبه‌شم مه‌كه‌ن خودا دۆست و یاوه‌ری گشت لایه‌ك بێت.
بنه‌ماكانی ڕۆژوو
رۆژووجۆرێكه له عیباده‌تی به‌ده‌نی خوای گه‌وره فه‌ڕزی كردووه له‌سه‌ر موسڵمانان به‌واتای وازهێنان و خۆگرتنه‌وه ده‌وترێت خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ [إِنِّي نَذَرْتُ لِلرَّحْمَنِ صَوْمًا{ [مریم/26] واته: من له‌سه‌ر خۆم نه‌زر كردووه كه بێده‌نگ بم و قسه نه‌كه‌م بۆ خوای به‌به‌زه‌یی به‌ڵام ڕۆژوو لێره‌دا مه‌به‌ست له خۆگرتنه‌وه‌یه له خواردن و خواردنه و ئه‌وشتانه‌ی ڕۆژوویان پێ ده‌شكێت
كه‌ی ڕۆژوو فهڕزكرا
ڕۆژوو له‌مانگی شه‌عبانی ساڵی دووهه‌می كۆچی‌دا خوای گه‌وره ڕۆژووی ره‌مه‌زانی له‌سه‌رموسڵمانان فهڕزكرد
كاتێك كهپێخهمبهر [ص] ته‌شریفی هاته‌مه‌دینه ئه‌بینێ واجولهكه رۆژی عاشوورا كهدهههم رۆژی مانگی موحه‌ڕڕه‌مه به‌ڕۆژوو ئه‌بن جاپێخهمبهر [ص] پرسیاری لێ‌كردن له‌هۆی ئه‌م به‌ڕۆژوو بونه‌یان , وتیان ئه‌مه ئه‌ورۆژه‌یه كه خوای گه‌وره مو‌سا [علیه‌سلام] وقهومهكهی تێدا ڕزگاركردووه ,جابۆسوپاس گوزاری خوا موساش تیایا به‌ڕۆژوو ئه‌بوو,پێخهمبهریش [ص] پێی فه‌رموون [نحن أولی بموسی منكُم] فه‌رمووی: ئێمه له‌ئێوه له‌پێشترین بۆموسا,له‌ریوایه‌تێكی تردا هاتووه ده‌فه‌رمووێت [أنا أحَقُّ بموسی مِنكُم ] ئه‌وه‌بوو خۆی ئه‌ورۆژه به‌ڕۆژوو بوو فه‌رمانیشی دابه موسڵمانه‌كان به‌ڕۆژووببن تیایا, ئه‌مه بوخاری و موسلیم ریوایه‌تیان كردووه جاكهڕۆژووی ره‌مه‌زان واجب بوو ئیتر رۆژووی عاشورا به‌شێوه‌ی واجب نه‌مایه‌وه, به‌ڵام ئه‌گه‌ر تیایدا به‌رۆژووبیت سوننتهو خێری زۆره.
به‌پێی ئه‌م ئایه‌ته‌ی خواره‌وه خوای گه‌وره ڕۆژووی له‌سه‌ر موسڵمانان فه‌ڕز كرد,
[يآأَيٌّهَا آلَّذينَ ءَامَنوُا كُتِبَ عَلَيكٌمُ آلصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى آلَِّذِينَََََََََََََََََََََََََََََََََََََََََ ََََََََََََََََََََََََََََََ مِن قَبليكُم لَعَلَّكُم تَتَقٌون] {البقره /183} واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ڕۆژووتان له‌سه‌ر نوسراوه "واجب كراوه" وه‌ك چۆن له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه نوسراوه بڵكو له‌خوا بترسن و خۆتان بپارێزن.
له‌سه‌ره‌تادا به‌ڕۆژووبوون له‌مانگی ره‌مه‌زان دا به‌هه‌ڵبژاردن بوو ,هه‌رموسڵمانێك بی ویستایه ئه‌وا به‌ڕۆژوو ئه‌بوو فه‌ڕزه‌كه‌ی به‌جێ ئه‌هێنا هه‌ركه‌سێكیش بیویستایه ئه‌وا به‌ڕۆژوو نه‌ئه‌بوو و فیدیه‌ی له‌سه‌ر واجب ده‌بوو. كه‌بریتیه له‌تێركردنی هه‌ژارێك بۆ هه‌ر رۆژێك ,جاكه موسڵمانان له‌سه‌ری ڕاهاتن و ڕۆژووگرتن به‌لایانه‌وه بووه شتێكی ئاسای, خوای گه‌وره فیدیه‌ی نه‌سخ كردوو به‌ڕۆژوو بونیان له‌سه‌ریان به‌پێویست گێڕا ,به‌پێی ئه‌م ئایه‌ته [شَهرُ رمَضانَ اَلذِى أُنزِلَ فيهِ اَلقُرءَانُ هُدَىِ لِلنَاسِ وَبَيناتِ مِّنََ اَلّهُدى وَآلفُرقَان فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ آلشَّهرَ فَليَصُمهَ] {البقره/185]
بوخاری و موسلیم له سه‌له‌مه‌ی كوڕی ئه‌كوه‌ع وهریوایهتیان كردووه كه‌ئه‌ڵێت :كاتێك ئه‌م ئایه‌ته هاته‌خواره‌وه [وَعَلى آلَّذينَ يُطِيقُونَةُ فِديَهُُُُ طَعَامُ مِسِكينِ] هه‌ر كه‌سێك بیویستایه ڕۆژووی ئه‌شكان و فیدیه‌ی ئه‌دا, هه‌تا ئایه‌تی دواتر هاته خواروو ئه‌مه‌ی نه‌سخ كرده‌وه, كهبرتیه له‌ئایه‌تی
[ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ ێلشَّهرَ فَلێصُمهَ ]جا هه‌ردوو ئایه‌ته‌كه ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه‌نه‌خۆش مسافیر{كۆچكه‌ر} روخصهتی ئه‌وه‌یان پێده‌درێت ڕۆژوو بشكێنن تاكوو ناره‌حه‌تیان نه‌یه‌ته پێش وه‌له‌لایه‌ن خواوه ئاسانكاری یه‌ك بۆموسڵمانان بكرێت.خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ[ ۆمَا جَعَڵ عَڵیكُم فی ێلدِّینَ مِن حَرَجٍ] واته: خوا له‌ئایندا باری گرانی له‌سه‌رتان دانه‌ناوه. ئه‌مه رایه‌ك رایه‌كی تری زانایان له‌سه‌روو هه‌موو یانه‌وه ئیبن عه‌بباسه ئه‌مه‌یه كهنهسخ نیه وههردووئایهتهكه موحكه‌من و خوای گه‌وره كه‌فه‌رموویه‌تی [وَعَلى آلَّذينَ يُطِيقُونَةُ فِديَهُُُُ طَعَامُ مِسِكينِ] مه‌به‌ستی پیاو ئافره‌تی پیرن كه مادام ناتوانن به‌ڕۆژوو بن فیدیه بده‌ن كهبرتیه له‌تێركردنی هه‌ژارێك بۆ هه‌رڕۆژێك ,جابه‌پێی رای ئیبن عه‌بباس و شوێنكه‌وتوانی ده‌رئه‌كه‌وێت كه‌هه‌ردوو ئایهتهك پێكه‌وه هاتبێته خوارێ.
لێره‌دا ڕۆژوو به‌ته‌نها بریتی نیه له‌خۆگرتنه‌وه له‌خواردن و خواردنه‌وه و معاشهرهكردنی الازواج , به‌ڵكو كاتێك تۆدهڵێیت به‌ڕۆژووم ده‌بێت هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ت به‌ڕۆژووبێت واته ده‌بێت چاوت به‌ڕۆژووبێت لهنهزهرو دیتنی شتی خراپ گوێێت به‌ڕۆژوو بیِت له‌بیستنی قسه‌ی خراب و نابه‌جێ زمانت به‌ڕۆژوو بیِت له كردنی قسه‌ی ناشرین و خه‌یبه‌ت هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی كه‌ده‌بنه مایه‌ی ئازاردانی مرۆڤه‌كان لهئهبوهورهیهوه هاتووه پێخه‌مبه‌ر [ص] فه‌رموویه‌تی [لَيسَ الصَّيامٌ مِنَ والَشرب,إنما الِصيامُ مِنَ اللّغوِ وَالَّفَثِ فإن سَابَّكَ أحَد,أو جَهَل عَلَيكَ فَفُل إنى صَائِم إنّى صَائِم } واته: به‌ڕۆژووبوون ته‌نها بریتی نیه له خواردن و خواردنه‌وه به‌ڵكو خۆگرتنه‌وه‌یه له‌قسه‌ی خراب و جوێندان , وه‌ئه‌گه‌ر كه‌سێك جوێنی پێدای یان به‌رامبه‌رت هه‌ڵه‌و نه‌زانی كرد تۆبڵێ من به‌ڕۆژووم من به‌ڕۆژووم . به‌شێوه یه‌كی گشتی رۆژوو تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه بۆمرۆڤه‌كان تاكو بزانرێت تاچ ڕاده‌یه‌ك توانایان هه‌یه بهسهرنهفسی خۆیاندا زاڵ‌بن و حهزووئارهزووهكانیان به‌لاوه بنێن خۆیان برسی‌و تیونی بكه‌ن له‌پێناو په‌روه‌ردگاردا وه‌بزانرێت به‌نده‌ی خوان یان به‌نده‌ی حهزووئارهزوو.
سه‌رچاوه-خانه‌ی نوری قورئان.