بابه‌ت: واده‌ی یاری كۆتایی خولی تۆپی پێی عیراق دیاریكرا
[size=16]لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ئاشكرایكرد ،كه رۆژی یه‌كی ئه‌یلول دوایاری خولی نایابی عێراقی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق به‌ئاژانسی ئه‌سۆشێتد پرێسی راگه‌یاند رۆژی 3 شه‌ممه 24/8 یاریه‌كانی چونی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی بژارده به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پاڵه‌وانی گروپی یه‌كه‌م رووبه‌رووی پاڵه‌وانی گروپی سێیه‌م ده‌بێته‌وه ، پاڵه‌وانی گروپی دووه‌میش به‌رامبه‌ر باشترین دووه‌می هه‌رسێ گروپه‌كه یاریده‌كات ، رۆژی 28ی مانگیش یاریه‌كانی گه‌رانه‌وه ده‌كرێت و هه‌ردوو تیپی یاری كۆتایی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌له‌یه‌كه‌مین رۆژی مانگی داهاتوو له‌یاری كۆتایی خوله‌كه‌دا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن ، رۆژی 31/8 یاری دیاریكردنی پله‌ی سێیه‌می خوله‌كه ده‌كرێت.
جێی باسه یاریه‌كانی خولی بژارده له3 گروپ پێك هاتووه ، كه هه‌ر گروپێك 4 یانه‌ی له‌خۆگرتووه ، تا ئێستا لهههرگروپێكدا 4 یاری ئه‌نجامدراوه‌و 2 جه‌وله‌ی تری یاریه‌كان ماوه به‌ڕێوه‌بچێت و تیپه سه‌ركه‌وتوه‌كانی قۆنای چوارگۆشه‌ی زێڕین دیاربكرێت.[/size]
[size=16]یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی[/size]