بابه‌ت: چاكه‌ی بكه‌ین، یان بێ هه‌ڵوێست بیــــــــــــــــــن؟؟!
[size=16]سڵاوی خواتان لێبێت ...
عومه‌رم دی، عومهرهكهی تریش گه‌ر وه‌هابێ!
سه‌د هه‌زار جار گه‌رده‌نی شێعه ئازابێ .. شیخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی
ڕه‌نگه ئه‌م كۆپله شیعره‌تان لا سه‌یربێ، منیش ئه‌ڵێم ڕۆژگارم دی، ڕۆژگاری پێشوشمان وههابوبێ، ئه‌بێت ئه‌م كه‌ونه بۆچی دروست كرابێت و ئه‌م حهشاماتانه بۆچی هاتبنه بوون؟؟!
-- چاكه كردن له‌م رۆژگاره‌دا بۆته شتێكی ده‌گمه‌ن و هه‌موو كه‌سێك خۆی لێ نادات، وه ئه‌و كه‌سانه‌شی هه‌وڵی چاكه ده‌ده‌ن بونه‌ته دوو به‌شی نا یه‌كسان، به‌شی هه‌ر زۆریان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و مادده و ناوبانگ هه‌وڵی چاكه ئه‌ده‌ن و به‌شێكی ده‌گمه‌نیش له پێناو ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره و ئاسوده كردنی ویژدانی خودی خۆی.
من لێره‌دا باسی ئه‌و مرۆڤانه ئه‌كه‌م كه خۆیان ته‌رخان ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌نجام دانی چاكه و وه‌ك سه‌ربازێكی وون كار ئه‌كه‌ن، ئایا ئاكامه‌كه‌ی به‌چی ئه‌گات ؟!
زۆر كه‌سانێك هه‌ن ئه‌یانه‌وێ چاكه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن به په‌نهانی و بێ ئه‌وه‌ی ڕێگا به‌وه بدات ئه‌و كه‌سه بزانێت، به‌ڵام له ئه‌نجامدا چاكه‌كه به خراپه له دونیا بۆی ئه‌نوسرێت و ئه‌نجامی كرده‌وه‌كانی به ده‌ستی چه‌پ وه‌رده‌گرێته‌وه.
ئه‌مه بۆچی ئه‌گه‌ڕێته‌وه؟
1- ڕه‌نگه ئێمه بمانه‌وێت چاكه‌یه‌ك به‌و به‌رامبه‌ره‌كه‌مان بگه‌یه‌نین به نهێنی، له پێناو ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌مان هه‌ست به كه‌م و كوڕی نه‌كات و له ڕووی ده‌روونیه‌وه نا جێگیر نه‌بێت، به‌ڵام ڕه‌نگه كاتێك پێش ته‌واوبونی چاكهكهمان بۆ ئه‌و كه‌سه ئاشكرابێت و به جۆرێكی تر بیری لێ بكاته‌وه و به خراپه‌ی بداته قه‌ڵه‌م .
2- ڕه‌نگه كه‌سێكی بیانی تێكه‌ڵی بابه‌ته‌كه ببێت: ڕه‌نگه له‌كاتی ئه‌نجامدانی چاكه‌كه كه‌سێكی بیانی تێكه‌ڵی بابه‌ته‌كه ببێت و نه‌یه‌وێت ده‌ستی چاكه بگاته جێی مه‌به‌ست و به چه‌واشه‌كاری و وشه‌ی ناڕاست هه‌موو ئاكاره‌كان به‌راوه‌ژۆ بكاته‌وه.
3- نه‌زانی ئه‌نجامدانی چاكه: وه یان ڕه‌نگه خودی خۆمان زانستی چاكه كردنمان لاواز بێت و نه‌توانین مه‌به‌ست بپێكین و به نه‌زانی خۆمان وا بكه‌ین به‌رامبه‌ره‌كه‌مان به هه‌ڵه بمان خوێنێته‌وه .
مه‌به‌ستی من لێره‌دا ئه‌مه‌یه، ئایا ئه‌كرێت ئێمه چاكه نه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌م دونیا به‌د نه‌بین؟ ئایا ئه‌كرێت بڵێین: ( ئاگره سوره له خۆم دووره ) و ( ده‌ست به كڵاوی خۆمانه‌وه بگرین) ؟
چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چاكه‌یه‌ك بكه‌ین و به خراپه بۆ مان نه‌گه‌ڕێته‌وه؟
ڕه‌نگه زۆرێك له ئێوه بڵێت : ( چاكه بكه و بیده به ئاودا ) ئه‌گه‌ر بدرێت به ئاودا زۆر ئاساییه و خۆشه، به‌ڵام خه‌م ئه‌وه‌یه ئاوه‌كه نایبات، چونكه ئاوی ئێستا مه‌نگه.
چاره‌سه‌ر به ڕای ئێوه چییه ؟[/size]
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم