بابهت: سه ردانى نه خؤش.
عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) عَنِ النَّبِىِّ (صلى الله عليه وسلم) ( أَنَّ رَجُلاً زَارَ أَخًا لَهُ فِى قَرْيَةٍ أُخْرَى، فَأَرْصَدَ اللَّهُ لَهُ عَلَى مَدْرَجَتِهِ مَلَكًا، فَلَمَّا أَتَى عَلَيْهِ، قَالَ: أَيْنَ تُرِيدُ؟ قَالَ: أُرِيدُ أَخًا لِى فِى هَذِهِ الْقَرْيَةِ، قَالَ: هَلْ لَكَ عَلَيْهِ مِنْ نِعْمَةٍ تَرُبُّهَا، قَالَ: لاَ، غَيْرَ أَنِّى أَحْبَبْتُهُ فِى اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ، قَالَ: فَإِنِّى رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكَ بِأَنَّ اللَّهَ قَدْ أَحَبَّكَ كَمَا أَحْبَبْتَهُ فِيهِ )أَخْرَجَه مُسْلِمٌ (6495) .
هاوەڵی خۆشەویست(أَبِى هُرَيْرَةَ رضي الله عنه) دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: پیاوێك چوو بۆ سەردانی برایەكی لە گوندێكی تر، خوای گەورە لەسەر ڕێگەی ئەو پیاوە مەلائیكەتێكی دانا، كاتێك پیاوەكە گەیشتەلای مەلائیكەتەكە بە پیاوەكەی ووت: بۆ كوێ دەچیت؟ پیاوەكەش ووتی: دەمەوێت بچم بۆلای برایەكم لەم گوندە، مەلائیكەتەكە ووتی: ئایا لەلای ئەو برایەت هیچ خێرو بەرژەوەندیەكت لای دەست دەكەوێت؟ پیاوەكە ووتی: نەخێر، تەنها ئەوە نەبێت كە من لەبەر خاتری خوای گەورە ئەوم خۆش دەوێت، مەلائیكەتەكە ووتی: بەڕاستی من نێردراوی خوای گەورەم بۆلای تۆ كە پێت بڵیم خوای گەورە تۆی خۆش دەوێت، وەك چۆن تۆ ئەو برایەت خۆش دەوێت لەبەر خاتری خوای گەورە.
چەند سوودو ئامۆژگارییەك لەم چیرۆكەدا.
(1) باوەڕداران برای یەكترین:[إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ ]واتە: بەڕاستی تەنها باوەڕداران برای یەكترین (الْمُؤْمِنُ أَخُو الْمُؤْمِنِ)(أَخْرَجَه مُسْلِمٌ (3449) . ) واتە: باوەڕدار برای باوەڕدارە.
(2) فەزڵو گەورەیی سەردانیكردنو خۆشەویستن لەبەر خاتری پەروەردگار، (مَنْ عَادَ مَرِيضًا أَوْ زَارَ أَخًا لَهُ فِى اللَّهِ نَادَاهُ مُنَادٍ أَنْ طِبْتَ وَطَابَ مَمْشَاكَ وَتَبَوَّأْتَ مِنَ الْجَنَّةِ مَنْزِلاً)(حَسَن: أَخْرَجَه التِّرْمِذِيّ، وَحَسَّنَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (6387) ) واتە: هەركەسێك بچێت بۆلای نەخۆشێك یان سەردانی برایەكی بكات لەبەر خاتری پەروەردگار، ئەوا بانگەوازكارێك بانگ دەكاتو دەڵێت: خوا پاكت بكاتەوەو ڕێگەی خێروچاكەت نیشان بدرێت، وە شوێنێكیشت بۆ ئامادە بكرێت لە بەهەشتدا.
(3) خۆشەویستی لەبەر خوا هۆكارێكە بۆ بەدەست هێنانی خۆشەویستی خوای گەورە، پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمووێت: خوای گەورە فەرموویەتی: (وَجَبَتْ مَحَبَّتِى لِلْمُتَحَابِّينَ فِىَّ) ( صَحيح: أَخْرَجَه أَحْمَد وَالطَّبَرَانِي وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع(4331))واتە: خۆشەویستی خۆم پێویست كردووە بۆ ئەو كەسانەی كە لەبەر من یەكتریان خۆش دەوێت.
(4) هەرباوەڕدارێك لەبەر خوا باوەڕدارێكی خۆش بووێت ئەوا ئەو كەسە ڕێزی لە خوای گەورە گرتووە، پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: (مَا أَحَبَّ عَبْدٌ عَبْداً لِلَّهِ عَزَّ وَجَلَّ إِلاَّ أَكْرَمَ رَبَّهُ عَزَّ وَجَلَّ)( حَسَن: أَخْرَجَه أَحْمَد وَحَسَّنَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (5516) .) .واتە: هەر موسوڵمانێك موسوڵمانێكی خۆش بووێت لەبەر خاتری خوای پەروەردگار, ئەوا ئەو كەسە ڕێزی لە خوای پەروەردگار گرتووە.
(6) هەركەسێكت خۆش بووێت لە دونیادا لە قیامەتیشدا لەگەڵ ئەودادەبیت، پیاوێك پرسیاری كرد لە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) سەبارەت بە قیامەت؟ ئەویش فەرموویەتی: چیت بۆ ئامادەكردووە، پیاوەكەش ووتی: خۆشەویستی خواو پێغەمبەرەكەی، ئەویش فەرمووی: «إِنَّك مَعَ مَنْ أَحْبَبْت»( أَخْرَجَه الْبُخَارِيُّ (3688)، ومُسْلِمٌ (6655) .) واتە: تۆ لەگەڵ خۆشەویستتدایت، هەروەها فەرموویەتی: « الْمَرْءُ مَعَ مَنْ أَحَبَّ » واتە پیاو لەگەڵ خۆشەویستیدایە .
سايتى به هه شت