بابه‌ت: به‌وێنه ..گۆڵبارانكردنه‌كه‌ی چێڵسی ببینه !
له یه‌که‌م یاریی ئه‌م وه‌رزه‌یدا و له نێو یاریگا و هانده‌رانیدا،یانه‌ی چێڵسی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خولی ئینگلیزی وێست برۆمیچ ئه‌لبیۆنی میوانی به شه‌ش گۆڵ به‌ڕێکرد.
چێڵسی له نیوه‌ی یه‌که‌می یارییه‌که‌دا دوو گۆڵیان له‌ڕێی یاریزانان فلۆرێنت مالودا و دیدییه درۆگباوه له‌خوله‌که‌کانی 6 و 45 ـدا تۆمارکرد.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی نیوه دووه‌م بلوز ده‌ستی به گۆڵکردن کرده‌وه و درۆگبای گۆڵکه‌ری وه‌رزی ڕابردوو ده خوله‌ک دوای ده‌ستپێکردنی نیوه‌ی دووه‌م گۆڵی دووه‌می خۆی و سێهه‌می یانه‌که‌ی تۆمارکرد و فرانک لامپارد له‌خوله‌کی 63 گۆڵی چواره‌می تۆمارکرد…درۆگبا جارێکی دیکه گه‌ڕایه‌وه بۆ گۆڵ تۆمارکردن و پێنج خوله‌کی دوای گۆڵه‌که‌ی لامپارد،گۆڵی سێهه‌م(هاتریک)ـی خۆی و یانه‌که‌ی تۆمارکرد و له‌دوا خوله‌کی کاتی زیادکراویشدا فلۆرێن مالودا به‌تۆمارکردنی گۆڵی دووه‌می خۆی و شه‌شه‌می بلوز کۆتایی به‌که‌رنه‌ڤاڵی گۆڵه‌کانی ستامفۆرد بریچ هێنا.
یاریگا