بابه‌ت: به‌وێنه دۆڕانه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه ببینه به‌رامبه‌ر سیڤیلیا !
له چوارچێوه‌ی ياری ڕۆشتنی جامی سوپه‌ری ئيسپانیدا ئه‌مشه‌و هه‌ردوو يانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و سيڤيليه ڕوو به ڕووی يه‌ك بوونه‌وه به ئاماده‌بوونی زياتر له 50 هه‌زار هانده‌ر و له‌نێو ياريگای سيڤيليه ‘ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م جامه وێڕای ئه‌وه‌ی تايبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌يه له هه‌مان کاتدا سهرهتايهکه بۆ خۆ ئاماده‌کردنی هه‌ردوو يانه بۆ خولی پله يه‌کی ئيسپانی که چه‌ند ههفتهيهکی ديکه ده‌ستپێبکات.
له سه‌ره‌تادا کاتالۆنێکان چه‌ند هێرشێکی مه‌ترسيداريان کرده سه‌ر يانه‌ی سيڤيليه و ئه‌وه‌بوو گۆڵی يه‌که‌ميان له‌ڕێگه‌ی ياريزانی به‌توانا زلاتان ئيبراهيمۆڤيچهوه تۆمارکرد له خوله‌کی21 دا ‘ دوا به دوای ئه‌م گۆڵه کاتالۆنێکان به‌رده‌وامبوون له هێرشبردن به‌ڵام سه‌رجه‌م هێرشه‌کانيان بێ هوودهبوو ‘ وه گێمی يه‌که‌می ياريه‌که به‌م ئه‌نجامه کۆتاێی پێهات.
له گێمی دووه‌مدا يانه‌ی سيڤيليه به پلان و ته‌کنيکێکی جياواز به‌ده‌رکه‌وتن و ياريزانان نێو ياريگايان کرد به دۆزه‌خ بۆ کهتيبهکهی گوارديۆلای ڕاهێنه‌ری يانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ‘ دوا چه‌ند هێرشێکی يه‌ك له دوای يه‌ك ياريزانی يانه‌ی سيڤيليه باهتيارۆگلو توانی گۆڵی به‌رامبه‌ربوون بۆ يانه‌که‌ی تۆمار بکات ‘ به‌ڵام ياريزانان و هانده‌رانی يانه‌ی سيڤيليه به‌م ئه‌نجامه ڕازی نه‌بوون و توانيان دوو گۆڵی يه‌ك له دوای يه‌ك له‌ڕێگه‌ی هێرشبه‌ری موسوڵمانی يانه‌که‌يان فريدريك کانۆتی له خوله‌که‌کانی 73 و 83 تۆماربکه‌ن و ههنگاوێکی باشيان بڕی بۆ به‌ده‌ستهێنانی جامه‌که ‘ وا بڕياره ڕۆژی شه‌مه‌ی داهاتوو 21 ـی مانگ ياری هاتن له نێو ياريگای يانه‌ی به‌رشه‌لۆنه \ کامپنوو ئه‌نجام بدرێت.
یاریگا نێت