بابه‌ت: گه‌وره‌ترین كاتژمێری جیهانی له‌شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز كه‌وته كار ...
[center]گه‌وره‌ترین كاتژمێری جیهانی له‌شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز كه‌وته كار ...[/center]
له‌گه‌ڵ هه‌ڵاتنی خـۆری یه‌كه‌مین ڕۆژه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیـرۆزدا گه‌وره‌ترین كاتژمێر له‌جیهاندا و له‌شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز كه‌وته كار و پێشبینیش ده‌كرێت كه ئه‌و كاتژمێره ببێته ته‌نها ئامێری دیاری كردنی كاته‌كان له‌جیهانی ئیسلامی‌دا له‌جیانی ته‌وقیتی گرینیتش .
ئه‌و كاتژمێره چوار ڕووی هه‌یه و تیره‌ی هه‌ر لایه‌كیشی – 43 – مه‌تره و به‌رزییه‌كه‌یشی - 400 – مه‌تره له‌سه‌ر زه‌ویه‌وه و به‌دووه‌م به‌رزترین بورج و گه‌وره‌ترین ئوتێل داده‌نرێت له‌جیهاندا كه‌له‌سه‌ر مزگه‌وتی مه‌ككه‌ی پیرۆز بنیات نراوه .
ئاژانسی هه‌واڵه سعودیه‌كان بڵاویكرده‌وه كه شا عبدالله ی پادشای سعودیه فه‌رمانی به‌دروستكردنی ئه‌و كاتژمێره گه‌وره و به‌رزه كردووه, كه‌له‌یه‌كه‌مین ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا به‌شێوه‌ی ئه‌زموونی كه‌وته كار .
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕووه‌كانی كاتژمێره‌كه به \" 90 \" ملیۆن پارچه‌ی شوشه‌یی ڕه‌نگدار نه‌خشێنراوه و له‌هه‌ریه‌كه له‌چوار لایهكهشیهوه ناوی پیرۆزی \" الله \" به‌گه‌وره‌یی نوسراوه و له‌هه‌موو لایه‌كی شاری مه‌ككه‌وه ده‌توانرێت ئه‌و كاتژمێره ببینرێت و بڕی تێچوونی پڕۆژه‌كه‌ش گه‌یشتوه‌ته ( 3 ) سێ ملیار دۆلار .
س:به‌خته‌وه‌ری