بابه‌ت: سیواك سوودی له‌و هه‌ویرانه زۆر زیاتره كه بۆ شوشتنی ددان دروست ده‌كرێن
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه پزیشكییه باوه‌ڕپێكراوه‌كانی جیهانی به‌كارهێنانی سیواك بۆ شووشتنی ددان سوودی زۆر زیاتره له به‌كارهێنانی ئه‌و هه‌ویرانه‌ی دیكه كه ئێستا له‌لایه‌ن كۆمپانیا جیاجیاكانه‌وه دروست ده‌كرێن و بۆ شووشتنی ددان به‌كارده‌هێنرێن. ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه دوای ئه‌نجامدانی چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی جۆراوجۆر له‌سه‌ر سیواك، ده‌ركه‌وتووه كه سیواك ددانه‌كانی مرۆڤ له كلۆربوون ده‌پارێزێت و بۆنی ده‌می مرۆڤیش ناهێڵێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه به‌هۆی سیواكه‌وه ده‌م و ددانی مرۆڤ به‌ته‌واوی پاك ده‌بێته‌وه و كاریگه‌رییه‌كه‌شی بۆ ماوه‌ی هه‌شت كاتژمێر ده‌مێنێته‌وه..ئه‌م سیفه‌ته‌ش له‌و ههویرهكانی تردا نییه. هه‌روه‌ها به‌پێی سه‌رچاوه پزیشكییه‌كانه‌وه سیواك ناهێڵێت ئه‌و میكرۆبانه له‌ناو ده‌مدا گه‌شه‌بكه‌ن كه ده‌بنه هۆكاری كلۆبوونی ددان لای مرۆڤ، بۆیه به‌كارهێنانی سیواك بۆ شووشتنی ددان زۆر له به‌ركارهێنانی هه‌ویری دروستكراو باشتره. شایانی باسه له ئایینی پیرۆزی ئیسلامیشدا به‌كارهێنانی سیواك سووننه‌ته، چونكه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) به‌رده‌وام به‌كاری هێناوه و ددانه‌كانی خۆی پێ شووشتووه، هه‌ر شتێكیش كه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) كردبێتی دیاره كه خوا فێری كردووه، چونكه ئه‌و پێش زیاتر له 1400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چۆنی زانیوه كه سیواك ئه‌م هه‌موو سووده‌ی بۆ ددان هه‌یه؟ هه‌ڵبه‌ت خودای گه‌وره و باڵاده‌ست فێری كردووه
مـانـای وایـه چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!
ئه‌وه‌ش خۆم له فیس خه‌سوو