1

بابه‌ت: مانچسته‌ر یونایتد به‌ سێ گۆڵی خاوێن له‌ نیوکاسڵی برده‌وه‌

[size=16]له‌ دواین یاری هه‌فته‌ی یه‌که‌می خولی پریمه‌رلیگدا یانه‌ی نیوکاسڵ که‌ ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ خولی پله‌ یه‌که‌کانی ئه‌و وڵاته‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ خولی پله‌ نایاب به‌ سه‌ره‌تایه‌کی خراپ ده‌ستی پێکرد و به‌ ئاست و ئه‌نجام نه‌یتوانی ڕکابه‌ری یانه‌ی شه‌یتانه‌ سووره‌کان بکات و به‌ سێ گۆڵی خاوێن تووشی شکست هات .. به‌رگریکردنی نیوکاسڵ تاوه‌کو خوله‌کی  ٣٣ درێژه‌ی کێشه‌ کاتێک دیمیتار بێرباتۆڤ گۆڵی پێشکه‌وتنی تۆمارکرد , ئه‌و گۆڵه‌ داریان فلێچه‌ر هه‌ر له‌ نیوه‌ی یه‌که‌م دووه‌م گۆڵی له‌ خوله‌کی ٤٢ تۆمارکرد و نیوه‌ی یه‌که‌م به‌ پێشکه‌وتنی مانچسته‌ر یونایتد به‌ کۆتا هات به‌ دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام . له‌ نیوه‌ی دووه‌مدا هه‌وڵه‌کان نیوکاسل بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ که‌ش و هه‌وای یاریه‌که‌ بێ سود بوو به‌ڵکو نه‌یانتوانی ڕێگا له‌ گۆڵی سێیه‌م بگرن کاتێک له‌لایه‌ن ئه‌فسانه‌ی یانه‌که‌ رایان گیگز له‌ خوله‌کی ٨٥ تۆمارکرا .. به‌م ئه‌نجامه‌ش مانچسته‌ر وه‌ڵامی ئه‌نجامه‌ گه‌وره‌که‌ی یانه‌ی چێڵسی دایه‌وه‌ که‌ به‌ شه‌ش گۆڵی بێ وه‌ڵام سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنابوو.[/size]
http://cache.daylife.com/imageserve/07nlc1m5C04bb/610x.jpg
http://cache.daylife.com/imageserve/0gzO4iteiQ7h8/610x.jpg
http://cache.daylife.com/imageserve/05fKdGK92Of3V/610x.jpg
یاریگا

2

وه‌ڵام: مانچسته‌ر یونایتد به‌ سێ گۆڵی خاوێن له‌ نیوکاسڵی برده‌وه‌

ده ست خوش بو هه واله كه

کـه‌ نـامـه‌ت بـۆ ئـه‌نـێـرم مـانـای وایـه‌بـیـرت ئـه‌کـه‌م  کـه‌ نـامـه‌شـت بـۆ نـانـێـرم
مـانـای وایـه‌ چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!





ئه‌وه‌ش خۆم له‌ فیس خه‌سوو   wink

3

وه‌ڵام: مانچسته‌ر یونایتد به‌ سێ گۆڵی خاوێن له‌ نیوکاسڵی برده‌وه‌

چاومانی