بابه‌ت: چه‌ندین ئامۆژگاری بۆ رۆژووه‌وانان
ئه‌مساڵ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز كه‌وتۆته وه‌رزێكی گه‌رمه‌وه، بۆیه چه‌ند رێنماییه‌كی خێراتان بۆ بڵاوده‌كه‌ینه‌وه كه رۆژووه‌وانان به‌هۆیانه‌وه به‌م گه‌رمایه زیاتر به‌رگه‌ی تینوێتی و برسییه‌تی بگرن، فه‌رموون:
یه‌كه‌م: له دوای به‌ربانگ هه‌تا پێت ده‌كرێت میوه بخۆن، به‌تایبه‌تی سێ‌و و ترێ و شووتی و فرووت و خه‌یار، چونكه ئه‌مانه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر باش تینوێتی مرۆڤ ده‌شكێنن.
دووه‌م: جگه له خورما كه به‌ربانگی پێ ده‌كه‌یته‌وه، زیاده‌ڕه‌ویی له خواردنی شیرنه‌مه‌نی مه‌كه.
سێیه‌م: دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی قاوه، چونكه ئاوی له‌ش هه‌ڵده‌مژێت و به‌درێژایی رۆژ هه‌ست به تینوێتی ده‌كه‌یت.
چواره‌م: خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی گێزه‌ر به‌سووده.
پێنجه‌م: خواردنی كه‌ره‌وز زۆر به‌سووده، چونكه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌كانی (ئه‌ی، بی،گی، ها).
شه‌شه‌م: له به‌ربانگدا خواردنی سه‌وزه‌وات و خواردنه‌وه‌ی ماستاو به‌سووده. خودای باڵاده‌ست رۆژووه‌كانمان قبوڵ بكات
مـانـای وایـه چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!
ئه‌وه‌ش خۆم له فیس خه‌سوو