بابه‌ت: چۆنیه‌تی فێربونی سیسته‌م ڕیستۆری
[center][size=24]هه‌ندێک جار له‌به‌ر زۆر بوونی کێشه‌کانی کۆمپیوته‌ر یان ڕوودانی کێشه‌یه‌کی ده‌ستبه‌جێ، پێویست به‌وه ده‌کات که کۆمپیوته‌ر بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ کاتی پێش ڕوودانی ئه‌و هه‌ڵانه. له‌م وانه‌یه‌دا چۆنیه‌تی جێبه‌جێکردنی ئه‌و کاره شیده‌که‌مه‌وه. ( له ویندۆز XP ).
کرته بکه سه‌ر
Start>Accesseries>System Tools>Sysytem Restore
له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی که کراوه‌ته‌وه، Restore My Computer To An Earlier Time هه‌ڵبژێره‌و پاشان NEXT کرته بکه.
په‌نجه‌ره‌که وه‌ک ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێدێت.
1> لێره‌دا ڕۆژژمێرێک هه‌یه که ده‌توانی کرته بکه‌یته سه‌ر یه‌کێک له ڕۆژه‌کانی و ببینی که چ گۆڕانکاریه‌کت کردووه له سیسته‌مدا. ( که له به‌شی ژماره 2 دا ده‌رده‌که‌ون ).
بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت له 5 ی مانگی July دا دووچاری کێشه‌یه‌ک بووه، ده‌بێ کرته بکه‌یته سه‌ر ئه‌و رۆژه و پاشان له به‌شی ژماره 2 دا خاڵێک هه‌ڵبژێری پێش جێبه‌جێکردنی ئه‌و گۆڕانکاریه‌ی که بووه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و کێشه‌یه.
Next کرته بکه بۆ به‌رده‌وامبوون.
له په‌نجه‌ره‌ی سه‌ره‌وه‌دا پێت ڕاده‌گه‌یه‌نێت که کۆمپیوته‌ره‌که‌ت ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ ئه‌و کات و ڕۆژه‌ی که له‌سه‌ره‌وه به ڕه‌نگی سوور نووسراوه.
Next کرته بکه، کۆمپیوته‌ره‌که‌ت ده‌کوژێته‌وه و جارێکی دیکه خۆی هه‌ڵئه‌بێته‌وه. پاش هه‌ڵبوونه‌وه ده‌بینی که کۆمپیوته‌ره‌که‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و کاته‌ی که‌خۆت هه‌ڵتبژارد.
کۆتایی[/size][/center]
س:كورد پرۆگرام/ئامۆزا