بابه‌ت: باوكه بمبوره كه خۆمم كوشت، چونكه بێ خۆشه‌ویسته‌كه‌م نه‌مده‌توانی بژیم
[size=24] باوكه بمبووره كه خۆمم كوشت، چونكه به‌بێ خۆشه‌ویسته‌كه‌م نه‌مده‌توانی بژیم
لاوێكی میسری كه ته‌مه‌نی 18 ساڵ بووه، دوای ئه‌وه‌ی كه چه‌ندین جار ده‌چێته داوای خۆشه‌ویسته‌كه‌ی و باوكی خۆشه‌ویسته‌كه‌شی به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه كچه‌كه‌ی جارێ بچووكه و هێشتا خوێندنی ته‌واونه‌كردووه كچه‌كه‌ی پێنادات، بۆیه ئه‌ویش ئه‌مڕۆ به‌یانی له ژووره‌كه‌یدا به په‌تێك خۆی هه‌ڵواسی و كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا. ئه‌م لاوه خه‌ڵكی پارێزگای (قلیوبیه) بووه و پێش ئه‌وه‌ی كه خۆشی هه‌ڵبواسێت وه‌سیه‌تێكی به‌جێهێشتووه و تیایدا داوای له باوكی كردووه كه بیبه‌خشێت. له وه‌سیه‌ته‌كه‌ی ئه‌م لاوه‌دا هاتووه كه : (باوكه بمبووره كه خۆمم كوشت، چونكه به‌بێ خۆشه‌ویسته‌كه‌م نه‌مده‌توانی بژیم).[/size]