بابه‌ت: ئامۆژگاری گرنگ بۆ ژیان..!
[size=24]ئامۆژگاری گرنگ بۆ ژیان..!![/size][size=24][center]له‌ژیاندا به‌هیواوه بژی پێشبینی شتی چاک بکه....
ئامانجه‌کانت دیاری بکه..بیان نووسه..نه‌خشه دابنێ بۆ جێبه‌جێ کردنیان..
هه‌سته به‌کار کردن و بڕوات پێی هه‌بێت تا جێبه‌جێیان بکه‌یت....
وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ژیان ئازار‌و ڕێگره‌کان هاوڕێتی ده‌کات پێویسته
خۆتی بۆ ئاماده بکه‌یت،به‌هێزو وره‌و ئارامگرتن و پشت به‌ستن....
به‌خوای گه‌وه‌ره پێشوازی لهڕێگرهکانی ژیان بکه،وه خوای گه‌وره
ئارامگرانی خۆشده‌وێت...خوای گه‌وره پاداشتی ئه‌وانه ده‌داته‌وه
که‌به‌باشی کار ئه‌نجام ئه‌ده‌ن،وه له‌به‌رئه‌وه‌ی کۆتایی ژیان ناکاوهو
وه ته‌نها شتێکی ڕاستیش له دنیادا بریتیه له بوونی چاره‌نووس بۆ
هه‌موو مرۆڤێک...به‌هه‌وڵ و تێکۆشان له‌ڕێگه‌ی خودادا بژی،.......
خۆت ئاماده بکه بۆ ڕۆژی گفتوگۆ کردن له‌گه‌ڵ دروستکه‌ری گه‌وره‌تدا،
نوێژ بکه وه‌کو ئه‌وه‌ی نوێژی ماڵئاوایت بێت،له‌گه‌ڵ هه‌موو مرۆڤه‌کان
کاربکه وه‌کو ئه‌وه‌ی کۆتا جاره ده‌یان بینیت ،به‌سۆزبه به‌رامبه‌ر
هه‌ژاران و نه‌داران وه‌کو ئه‌مه کۆتا شتی تۆ بیت ده‌یکه‌یت له‌دونیادا......
ڕۆژانه له‌خوای گه‌وره نزیک به‌ره‌وه ده‌بینیت ژیانت پڕ ده‌بێت له‌نورو
خۆشه‌ویستی زۆر ،وه خۆت له‌به‌خته‌وه‌ریدا ده‌بینیته‌وه که‌سنوری نیه
وهسهرکهوتنهکانت به نمونه ده‌هێنرێته‌وه.ئه‌مڕۆ ده‌ست بکه به‌گۆڕان
له‌ژیانتدا بۆ باشتر‌و یارمه‌تی ئه‌وانیتر بده،وه له‌یادت بێت
بهختهوهریهکانت له‌ده‌سه‌ڵاتی خۆتدایه[/center][/size]
یانه‌ی هه‌ڵهاتنی گه‌وره