بابه‌ت: نوکته‌ی خۆش
[size=16]1.خێزانێک زۆر حه‌زیان له ڕه‌سم گرتنه.. زه‌که‌ریا یه‌ته شاره‌که‌یان و پاش کۆنسێرته‌که‌ی ئه‌یانه‌وێت ڕه‌سمێکی له‌گه‌ڵدا بگرن.. باوکه‌که به کوڕه‌که‌ی ئه‌ڵێ: ئاده‌ی کوڕم ڕه‌سمێکمان بگره.. کوڕه‌که‌شی ڕازی نابێت و کامێراکه ئه‌یات به خوشکه‌که‌ی.. خوشکه‌که‌شی ئه‌یات به برا بچوکه‌که‌ی.. برا بچوکه‌که‌شی ئه‌ییات به دایکی.. له ئه‌خیرا هه‌ر ڕێک ناکه‌ون، ناچار زه‌که‌ریا کامێرهکهیان لێوه‌رئه‌گرێت و ره‌سمێکی هه‌ر هه‌موویان ئه‌گرێت
2.مامۆستایه‌ک به ته‌له‌به‌یه‌ک ئه‌ڵێ: ئه‌وه بۆ تۆ سپی پێستیت و براکه‌ت ڕه‌شه؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ ئاخر باوکم ڕه‌فیقێکی زۆر خۆشه‌ویستی قوله ڕه‌شی هه‌یه
3.کابرایه‌ک ژنه‌که‌ی نه‌خۆشه و به‌دیاریه‌وه‌یه‌تی.. ژنه‌که‌ی پێی ئه‌ڵێ: پیاوه‌که، ئه‌گه‌ر بمرم تۆ چی ئه‌که‌ی؟ ئه‌ویش خێرا ئه‌ڵێ: ئه‌گه‌ر تۆ بمریت، من شێت ئه‌بم! ئینجا ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێ: ئه‌ی ژن ناهێنیته‌وه؟ کابرا ئه‌ڵێ: وه‌ڵا نازانم، به‌ڵام شێت هه‌رچییه‌ک بکات لێی ناگیرێت[/size]