بابه‌ت: بن هه‌مام سه‌ردانی هه‌ولێری كرد
محه‌مه‌د بن هه‌مامی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا، به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته شاری هه‌ولێرو له نزیكه‌وه سه‌ردانی یانه‌ی هه‌ولێری كرد.
له‌و سه‌ردانه‌یدا بن ههمهمام دانی نا به‌وه‌ی، كه شاری هه‌ولێر له توانایدایه میوانداری یاری و پاڵه‌وانێتیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بكات و هه‌مو پێشمه‌رجه پێویستیه‌كانی تێدایه، ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه سه‌رجه‌م یانه‌كانی عێراق ده‌توانن له‌شاری هه‌ولێر روبه‌ڕوبونه‌وه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن و له‌وشاره میوانداری یانه بیانیه‌كان بكه‌ن.
هه‌ر له میانه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، محه‌مه‌د بن هه‌مام به یاوه‌ری حسه‌ین سه‌عیدی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد‌و له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمدا كۆبویه‌وه.
سبه ى