بابه‌ت: ڕیال مه‌درید به‌له‌ده‌ست دانی دووخاڵ ئه‌م وه‌رزه‌ی ده‌ست پێكرد.
له‌یارییه‌كه‌ی ئه‌م شه‌وی دا یانه ڕیال مه‌درید نه‌یتوانی وه‌كو بهڕشلۆنهی ڕكابه‌ری سێ خاڵ به‌ده‌ست بهێنێت و له‌سه‌ره‌تاوه ڕكابه‌ری لالیگا گه‌رم بكه‌ن.
هه‌رله‌ده‌ست پێكی یارییه‌كه‌دا یانه‌ی ڕیال به‌پلانی هێرشبردن و تۆماركردنی گۆڵێكی زوو ده‌ستی به‌یاری كردن كرد.
به‌ڵام هه‌له‌كان به‌فیڕۆچوون و گۆڵچیش رۆڵێكی به‌رزی هه‌بوو له پاراستنی گۆڵه‌كه‌ی به‌پاكی.
مۆرینهۆش وه‌كو پیشه‌ی خۆی به‌رده‌وام له‌بڕیاره‌كانی ناوبژیوان نیگه‌ران بوو وهناڕهزایی ده‌رده‌بڕی.
گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه به ئه‌نجامی(٠-٠)كۆتایی هات.
له‌گێمی دووه‌م و له‌گه‌ڵ هاتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له(ئۆزێل و خزیره)ی ئه‌ڵمانی و یاریزانانی نوێی یارییه‌كه ئاستی یارییه‌كه به‌رز بووه‌وه‌و هه‌وڵ و په‌ستانی زۆریان خسته سه‌ر تیمی به‌رامبه‌ر.به‌ڵام دووباره هه‌وڵه‌كان بێسوودبوون و هه‌ردوولا به‌وه‌رگرتنی خاڵێك بۆههریهكهیان و بێ تۆماركردنی گۆڵ كۆتاییان به‌یارییه‌كه هێنا.
ئاماده‌كردنی-هه‌ڵوێست عبدالله.
كوردلاین.