بابه‌ت: له‌خولی عێراق سبه‌ی هه‌ولێر و دهۆك له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیان یاری ده‌كه‌ن
یانه‌ی هه‌ولێر له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی یاری ده‌كات به‌رامبه‌ر یانه‌ی طڵبه و
یانه‌ی دهۆك له‌ئه‌ركێكی ئاسان له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی روبه‌روی زورا ده‌بێته‌وه
بریاره سبه‌ی سێ شه‌ممه كاتژمێر 4:30 ی عه‌سر یاری گه‌رانه‌وه چوارگۆشه‌ی زێرنی
خولی عێراق به‌رێوه بچێت له‌یاری یه‌كه‌م دا یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته میوانی یانه‌ی طڵبه
یانه‌ی هه‌ولێر له یاری یه‌كه‌م له‌ناو یاریگای خۆی به‌گۆڵیكی بێ به‌رامبه‌ر توشی دۆرانهات
یانه‌ی هه‌ولێر بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه یاری ده‌كات و یانه‌ی طڵبه ش بۆ یاری كـــۆتایــی
خۆئامادهكردووه
له یاری دووه‌م دا له‌ئه‌ركێكی ئاسان یانه‌ی دهۆك ده‌بێته میوانی یانه‌ی زورا یانه‌ی
دهۆك له یاری یه‌كه‌م له‌ناو یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا
به‌سه‌ر یانه‌ی زورا به‌ئه‌نجامی 5 گۆڵی به‌رامبه‌ر یه‌ك گۆڵ یانه‌ی دهۆك به‌رێژه‌یه‌كی
زۆر خۆی گه‌یاندیته یاری كۆتایی له‌م یارییه‌ش ده‌یوێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت
نوسه‌ر: سانی ناصیح
نیوڵاین سپۆرت