بابه‌ت: له خۆبایی بوونی یاریزانانی هه‌ولێر و بێ ئاستی ڕاهێنه‌ر = بۆ ده‌ره‌وه !
[center]ئه‌مڕۆ ئێواره له شاری به‌غداد له یاری گه‌رانه‌وه یانه‌ی ته‌ڵه‌به میوانداری یانه‌ی هه‌ولێری كردوو میوانێكی هێسك سووك بوو ، یانه‌ی هه‌ولێر پاڵه‌وانی سێ وه‌رزی ڕابردووی خولی یانه نایابه‌كانی عێراق له تۆپی پێ جارێكی تر یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ ته‌نها ساتێكیش نه‌یانتوانی له گۆڵی یانه‌ی ته‌له‌به نزیك بكه‌نه‌وه ، له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه وه‌ك یاری یه‌كه‌م یانه‌ی هه‌ولێر بێ پلانێكی توكمه ده‌ستیان به یاری كردوو هه‌موو تۆپه‌كان بێ به‌رنامه بوون ئه‌مه‌ش تاڕاده‌یه‌ك ڕاهێنه‌ر به‌رپرسیاره له دووركه‌وتنه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر كاتێك یاریزان " دڵدار ئیبراهیم " له گۆڕانكاریه‌ك له گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه به‌ژداری كرد و له گێمی دووه‌م له‌لایه‌ن ڕاهێنه‌ره‌وه ده‌رهێندرا ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تره‌وه له یاری یه‌كه‌م له یاریگای شه‌هید فه‌ڕه‌نسۆ هه‌ریری له شاری هه‌ولێر ناوبژیوان دوو لێدانی سزای بۆ یانه‌ی هه‌ولێر ژمارد به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕاهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر یاریزانێكی تایبه‌ت به لێدانی سزای ئاماده‌نه‌كردبوو نه‌یتوانی له‌چه‌ند یاری ڕابردوو زیاتر له 5 لێدانی سزا له‌ده‌ست بدات كه دووانیان به‌رامبه‌ر یانه‌ی ته‌له‌به بوو ، له كۆتایدا پاڵه‌وانی سێ وه‌رزی ڕابردوو ئه‌م وه‌رزه خراپترین پێكهاته‌ی هه‌بوو له چوار وه‌رزی ڕابردوو , یاریزانه‌كانیش له خۆبایی بوونیان پێوه دیاربوو .
[/center]
ئاماده‌كردنی / ئاســـۆ یاسیـــن