بابهت: (لیۆنێل مێسی) ڕیكۆردێكی تازەی تۆمار كرد....
[size=16]یاریزانی ئەرژەنتینیی
یانەی بەرشلۆنە (لیۆنێل مێسی)، بە هۆی تۆماركردنی ئەو گۆڵەی لە گەڕی یەكەمی لا لیگا،
كە لە دژی یانەی ڕایسینگ سانتاندێر تۆماری كرد، بەوەیش (لیۆ) كۆی گۆڵەكانی گەیاندە (131) گۆڵ
وناوی چووە لیستی سێیەمین گۆڵكاری مێژوویی یانەی بەرشە، هاوكات ڕیكۆردێكی تازەیشی تۆمار كرد
و بە پێش هەریەك لە یاریزانی كامیرۆنی (ساموێل ئیتۆ) و ئەستێرەی ناسراوی پێشووی بەڕازیلی (ڕیڤاڵدۆ) كەوت،
كە ئەوان هەر دووكیان خاوەن 130 گۆڵ بوون، هیچ كامێكیشیان ئێستا لە خولی تۆپی پێی ئیسپانیا نەماون.
بۆ بیرهێنانەوە (مێسی) وەرزی ڕابردوو نازناوی گۆڵكاری لا لیگای پێ بەخشرا، یەكێكیشە لە لاوترین یاریزان لە مێژووی یانەی بەرشلۆنە كە كۆی گۆڵەكان گەیاندبێتە 100 گۆڵ.[/size]
ههولێر-وەرزش