1

بابه‌ت: ڕۆشنایی دایكم.

[size=16]               ڕۆشنایی دایكم

ئیواره‌یه‌ك وه‌كو رۆژان
سه‌یری رۆیشتنی خۆرو هاتنی مانگم ئه‌كرد
مانگیش ئه‌ستێره‌كانی بانگ ئه‌كرد
وام ئه‌زانی ئه‌م هاوكێشه‌ گواستنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ربوو
كاتی پشووی خۆره‌ و
كاتی كاری مانگی هیلالی و ئه‌ستیره‌ دره‌وشاوه‌كان
وام دائه‌نا كاتی حه‌سانه‌وه‌ی من و
پشوودانه‌ تاكو به‌ره‌به‌یان
به‌ڵام دواتر بۆم ده‌ركه‌وت
له‌به‌ر رۆشنایی دایكمه‌
رۆژ شه‌كه‌ت بووه‌و مانگ و ئه‌ستێره‌ دێنه‌ مه‌یدان
وه‌كو پێشوو دایكم ده‌یانكاته‌وه‌ شه‌رمه‌زار
[/size]


[size=16]هه‌ڵوێست عبدالله زاده‌[/size]

2

وه‌ڵام: ڕۆشنایی دایكم.

ده‌ستت خۆش برام زۆر زۆر زۆر جوان بوو بژیت گیانه‌كه‌م .

3

وه‌ڵام: ڕۆشنایی دایكم.

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م شیعره‌ خۆشه‌ ده‌ست و خامه‌ت نه‌رزی گیانه‌كه‌م

burhan net
http://kurdup.com/up/uploads/picture/fdb66fd25d.jpg
[size=16]زانست له‌ که‌سێکه‌وه‌ وه‌رمه‌گرن که‌سامانی له‌سه‌ر وه‌ربگرێت[/size]

4

وه‌ڵام: ڕۆشنایی دایكم.

Aso Yassin نووسی:

ده‌ستت خۆش برام زۆر زۆر زۆر جوان بوو بژیت گیانه‌كه‌م .

سوپاس بۆتۆ مامه‌ ئاسۆ.
سه‌ركه‌وتووبیت.

5

وه‌ڵام: ڕۆشنایی دایكم.

Sky net نووسی:

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م شیعره‌ خۆشه‌ ده‌ست و خامه‌ت نه‌رزی گیانه‌كه‌م

سوپاس بۆتۆ براكه‌م.
خودا سه‌ركه‌وتووت بكات.