1

بابه‌ت: وێنه‌كێشی بچكۆله‌م.

[size=16]               وێنه‌ كێشی بچكۆله‌م
وێنه‌ كێشی بچكۆله‌م
وامه‌ بینه‌ وردیله‌م!
نیگار جوان ده‌كێشم
ئاڵاكه‌م ئه‌نه‌خشێنم
شاخ وباڵداری جوان
گیانداربێت یاخود بێگیان
داروبارو شاخی جوان
بێستان و گوڵی باخان
مناڵێكم وێنه‌كێَش
ناتان ده‌م ئازارو ئێش
ده‌كێشم وێنه‌ جوان
ڕازاوه‌ بێت كوردستان

هه‌ڵوێست عبدالله زاده‌.[/size]

2

وه‌ڵام: وێنه‌كێشی بچكۆله‌م.

ده‌ستت خۆش كاكه‌ هه‌ڵوێست گیان
خۆشحاڵ بووین به‌ هۆنراوه‌ جوانه‌كانت .

3

وه‌ڵام: وێنه‌كێشی بچكۆله‌م.

[size=16]ئێ ئێ تۆش فێره‌ هۆنراوه‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی خۆت بوی:D
گاڵته‌ ده‌که‌م wink

ده‌ستت خۆش هۆنراوه‌یه‌کی جوان بوو، به‌رده‌وام بی.....[/size]

https://fbcdn-sphotos-e-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc3/1236149_697070383655617_1856657392_n.jpg
کــه‌سـێـک نـیـه‌ بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه‌ نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده‌ گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه‌ بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره‌
شـــه وانــه‌ هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره‌
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]

4

وه‌ڵام: وێنه‌كێشی بچكۆله‌م.

ده‌ست خۆش گیانه‌ بۆ ئه‌م شیعره‌ خۆشه‌

burhan net
http://kurdup.com/up/uploads/picture/fdb66fd25d.jpg
[size=16]زانست له‌ که‌سێکه‌وه‌ وه‌رمه‌گرن که‌سامانی له‌سه‌ر وه‌ربگرێت[/size]

5

وه‌ڵام: وێنه‌كێشی بچكۆله‌م.

Aso Yassin نووسی:

ده‌ستت خۆش كاكه‌ هه‌ڵوێست گیان
خۆشحاڵ بووین به‌ هۆنراوه‌ جوانه‌كانت .

سوپاس بۆپه‌یامه‌كه‌ت كاك ئاسۆ.
خۆشحاڵم كه‌به‌دڵت بووه‌.

6

وه‌ڵام: وێنه‌كێشی بچكۆله‌م.

ئایه نووسی:

[size=16]ئێ ئێ تۆش فێره‌ هۆنراوه‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی خۆت بوی:D
گاڵته‌ ده‌که‌م wink

ده‌ستت خۆش هۆنراوه‌یه‌کی جوان بوو، به‌رده‌وام بی.....[/size]

ئه‌ی چی بكه‌م نابێت بڵاویان بكه‌مه‌وه‌؟؟؟:(:(:(
منیش گاڵته‌ده‌كه‌م.
سوپاس بۆتۆو سه‌ركه‌وتووبیت.

7

وه‌ڵام: وێنه‌كێشی بچكۆله‌م.

سوپاس بۆتۆو په‌یامه‌كه‌ت كاك بوڕهان.