1

بابه‌ت: پێنج فه‌رمووده‌ که‌ ئه‌بو هوره‌یره‌ ریوایه‌تی کردووه‌

[size=24]ئه‌بو هوره‌یره‌( ره‌زای خوایی له‌سه‌‌بێ ) ده‌فه‌رمووێ : که‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌وسلم) فه‌رموویه‌تی { کاتێ جل و پۆشاك له‌به‌ر ده‌که‌ن و ده‌ست نوێژ ده‌شۆن به‌لای راست ده‌ست پێبکه‌ن}
ئه‌بو هوره‌یره‌( ره‌زای خوایی له‌سه‌‌بێ ) ده‌فه‌رمووێ : که‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌وسلم) فه‌رموویه‌تی { هه‌موو سه‌ری 100 ساڵێ  یه‌کێك ده‌نێرێ بۆ ئه‌وه‌ی دینی ئیسلام زیندووبکاته‌وه‌}
ئه‌بو هوره‌یره‌( ره‌زای خوایی له‌سه‌‌بێ ) ده‌فه‌رمووێ : که‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌وسلم) فه‌رموویه‌تی { هه‌موو له‌شی ئاده‌میزاد زه‌وی ده‌یخوا و ده‌ڕزێ و ده‌بێته‌ خۆڵ ته‌نها ئێسکی کلێنجه‌ نه‌بێت هه‌روه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ وه‌ هه‌ر له‌ویش دروست ده‌بێته‌وه‌ و رێك و پێك ده‌کرێته‌وه‌ له‌رۆژی قیامه‌ت }
ئه‌بو هوره‌یره‌( ره‌زای خوایی له‌سه‌‌بێ ) ده‌فه‌رمووێ : که‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌وسلم) فه‌رموویه‌تی { هه‌موو رۆژانی دووشه‌ممان و پێنج شه‌ممان ده‌رگاکانی به‌هه‌شت ده‌کرێنه‌وه‌
خوایی گه‌وره‌ له‌ هه‌موو به‌نده‌کانی خۆش ده‌بێ ته‌نها له‌ به‌نده‌یه‌ك که‌ هاوبه‌شی بۆ خوا په‌یدا کردبێ یان ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ براکه‌ی قسه‌ی ده‌بڕێ خوایی گه‌وره‌ به‌ فریشته‌کان ده‌لێ واز بێنن له‌و دووکه‌سه‌ با بمێنن تا له‌نێو خۆیان ئاشت ده‌بنه‌وه‌}

ئه‌بو هوره‌یره‌( ره‌زای خوایی له‌سه‌‌بێ ) ده‌فه‌رمووێ : که‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌وسلم) فه‌رموویه‌تی { پێنج شت واجبه‌ موسڵمان به‌رامبه‌ر برای موسڵمانی خۆی ئه‌وانیش : وه‌ڵامی سه‌لام دانه‌وه‌ وه‌ وه‌ڵامی پژمین ، واته‌ ئه‌گه‌ر پژمی بڵێ ( الحمد لله‌ ) تۆش بڵێ ( یرحمك الله‌ ) ئه‌ویش بڵێ ( یهدکم الله‌ و یصلح بالکم ) وه‌ وه‌ڵامی ده‌عوه‌تی بداته‌وه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌خۆش که‌و‌ت سه‌ردانی بکات وه‌ به‌ دوایی ته‌رمی دابرۆ به‌سه‌ر گۆرستان }[/size]

دەڵێن شێت بووە ،دەست و پێی کۆت و بەند کەن!
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/1535464_717902694897472_1960931195_n.jpg

2

وه‌ڵام: پێنج فه‌رمووده‌ که‌ ئه‌بو هوره‌یره‌ ریوایه‌تی کردووه‌

ئه‌بو هوره‌یره‌( ره‌زای خوایی له‌سه‌‌بێ ) ده‌فه‌رمووێ : که‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌وسلم) فه‌رموویه‌تی { هه‌موو له‌شی ئاده‌میزاد زه‌وی ده‌یخوا و ده‌ڕزێ و ده‌بێته‌ خۆڵ ته‌نها ئێسکی کلێنجه‌ نه‌بێت هه‌روه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ وه‌ هه‌ر له‌ویش دروست ده‌بێته‌وه‌ و رێك و پێك ده‌کرێته‌وه‌ له‌رۆژی قیامه‌ت }

ئای خوایه‌ ....!!!!!
ماندوونه‌بیت

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

3

وه‌ڵام: پێنج فه‌رمووده‌ که‌ ئه‌بو هوره‌یره‌ ریوایه‌تی کردووه‌

[size=17]امممم ته‌نها ئه‌وه‌ی ئه‌خیرم به‌ جوانی ده‌زانی:) . خوا پاداشتی خێرت بداته‌وه‌، به‌رده‌وام بی......[/size]

https://fbcdn-sphotos-e-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc3/1236149_697070383655617_1856657392_n.jpg
کــه‌سـێـک نـیـه‌ بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه‌ نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده‌ گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه‌ بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره‌
شـــه وانــه‌ هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره‌
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]

4

وه‌ڵام: پێنج فه‌رمووده‌ که‌ ئه‌بو هوره‌یره‌ ریوایه‌تی کردووه‌

[size=24]pe xosh al bwm ka ba dltan bw[/size]

دەڵێن شێت بووە ،دەست و پێی کۆت و بەند کەن!
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/1535464_717902694897472_1960931195_n.jpg

5

وه‌ڵام: پێنج فه‌رمووده‌ که‌ ئه‌بو هوره‌یره‌ ریوایه‌تی کردووه‌

ده‌سته‌كانت خۆش و خودا پاداشتت بداته‌وه‌ براكه‌م.
ڕاستی منیش ته‌نها هس سێیه‌مم نه‌ده‌زانی و ئه‌وانی تریش ته‌واو لێیان دڵنیابوومه‌وه‌.

6

وه‌ڵام: پێنج فه‌رمووده‌ که‌ ئه‌بو هوره‌یره‌ ریوایه‌تی کردووه‌

ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ لێزمه‌ ، خودا پاداشتت بداته‌وه‌.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !