بابه‌ت: چوار چوارینه‌ی(خه‌یام)
[size=16]سڵاوی خواتان لێبێت هاوڕێیان.
به‌پێی توانا‌و كاتی خۆم هه‌وڵ ده‌ده‌م جوانترین چوارینه‌كانی خه‌یامی فارستان بۆتایپ بكه‌م.ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می به‌رهه‌مه‌كه‌یه.
هه‌ركه‌س كهدهسی بهتیكه نانێ بڕهسی
لاكۆخی هه‌بێ,شه‌وانه تێیدا وهحهسی
چه‌ند خۆشه ژیانی واچ ئازاده به‌دڵ
بۆخۆی بێ,نهئاغابێ,نهبهردهستی كه‌سێ
_______________________________
جوانی به‌په‌له‌و به‌بێ نه‌وه‌ستان ڕۆیی
ڕۆژگاری ژیان وه‌ك شه‌وی مه‌ستان ڕۆیی
ئه‌م ژینه كهههردهمێكی دنیای كێنا
داخم كه بێهووده له‌ده‌ستان ڕۆیی
_______________________________
ڕابوێره به‌سه‌ر به‌رزی به‌نان و ئاوێك
سهردامهنهوێنه بۆهه‌موو ناپیاوێك
له‌م ژینهن كه‌هه‌ر ده‌مێكه دێت و ده‌ڕوا
مه‌ردایه‌تی مه‌فرۆشه له‌پێناو تاوێك
_______________________________
ژیانت چییه؟تاچووك و شلی,شاگردی
وه‌ستای كهگهیشتی,پاشی:پیری ,مردی
پوختایی وتار له‌من ببیسی باشه:
تۆزێكی له‌خۆڵ بهرزببووی,بابردی
وه‌رگێڕانی :مامۆستا هه‌ژار.
سه‌رچاوه-كوردلاین.
[/size]