1

بابه‌ت: به‌رازیل‌و به‌رشه‌لۆنه‌ یاری ده‌كه‌ن

[size=16]راهێنه‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌رازیل  بریاریدا له‌كاتی‌ سه‌ردانی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌یان بۆ ئیسپانیا‌و به‌تایبه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كه‌ته‌لۆنیا، یارییه‌كه‌ی‌ دۆستانه‌ له‌گه‌ڵ تیپی‌ دوه‌می‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ئه‌نجامبده‌ن.
له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا مانۆ مێنزیش رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ شاندی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ ده‌گه‌نه‌ ئیسپانیا‌و هه‌ر له‌وێش كه‌مپێكی‌ مه‌شق‌و راهێنان ده‌كه‌نه‌وه‌.
ئاشكراشیكرد كه‌ له‌رۆژی‌ 7ی‌ هه‌مان مانگدا یارییه‌كی‌ دۆستانه‌ له‌گه‌ڵ تیپی‌ دوه‌می‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌دا ئه‌نجامده‌ده‌ن.
رۆژنامه‌ی‌ سپۆرتی‌ كه‌ته‌لۆنیش ئاشكرایكرد كه‌ تیپی‌ لاوانی‌ یانه‌كه‌ زۆر دڵخۆشن به‌و یارییه‌ چونكه‌ له‌گه‌ڵ به‌هێزترین هه‌ڵبژارده‌ی‌ جیهاندا یاریده‌كه‌ن.
تیپی‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ لویس ئینریكی‌ ئه‌ستێره‌ی‌ پێشوی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات‌و به‌بنه‌مایه‌كی‌ باش بۆ تیپی‌ یه‌كه‌می‌ یانه‌كه‌ داده‌نرێت، كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌لیۆنێل میسی‌‌و بۆیان‌و پێدرۆ‌و سێرجیۆ بۆسكێتس له‌و قوتابخانه‌یه‌وه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ تیپی‌ یه‌كه‌م.[/size]

http://sulyfc.com/wenekan/xcvgnjmn.jpg
sulyfc.com

http://kurdup.com/up/uploads/picture/ac15a7bdff.jpg

2

وه‌ڵام: به‌رازیل‌و به‌رشه‌لۆنه‌ یاری ده‌كه‌ن

ده ستخؤش

http://www.kurdupload.com/images/9AKd1349200352/564857_288881027887572_2144180606_n.jpg

3

وه‌ڵام: به‌رازیل‌و به‌رشه‌لۆنه‌ یاری ده‌كه‌ن

هه‌والێکی خۆشه‌ ده‌سته‌کانت خۆش

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

4

وه‌ڵام: به‌رازیل‌و به‌رشه‌لۆنه‌ یاری ده‌كه‌ن

[size=16]حه‌زمه‌کرد له‌کاتێکی تردا بوایه‌ به‌س به‌و مه‌رجه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌شکیله‌ی یه‌که‌مدا بوایه‌،،،،
به‌هه‌رحاڵ به‌ هیوای یاریه‌کی خۆش.[/size]

http://www.kurdupload.com/images/y4Lf951392892665/sss.jpg

5

وه‌ڵام: به‌رازیل‌و به‌رشه‌لۆنه‌ یاری ده‌كه‌ن

ده‌ست خۆش کاک که‌یوان ، هیوادارم یاریێکی خۆش ببینین.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !