1

بابه‌ت: له‌خولی عێراق زورا 2 : 1 هه‌ولێر

بۆدیاری كردنی پله‌ی سێیه‌م و چوارمی خولی عێراق یانه‌ی زورا پله‌ی سێیه‌می
به‌ده‌ست هێنا و یانه‌ی هه‌ولێر پله‌ی چوارمی به‌ده‌ست هێنا
له‌میانی یارییه‌كانی خولی عێراق بۆدیاری كردنی پله‌ی سێیه‌م و چوارم ئێواره‌ی ئه‌مرۆ
له‌یاریگای شعب له‌بغدا  هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و زورا روبه‌روی یه‌ك بوونه‌وه‌ له‌گێمی
یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا له‌خوله‌كی 45 یاریزان حسان توركی گۆڵی یه‌كه‌می بۆیانه‌ی زورا
تۆماكرد گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ به‌م گۆڵه‌ كۆتایی هــات له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌دا
له‌خوله‌كی 59 یاریزان مصطفا أحمد گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌ی زورا تۆماركرد له‌خوله‌كی
64 یــاریزان أحمد صلاح به‌لێدانی سزا گۆلێكی بۆیانه‌ی هه‌ولێر تۆماركرد یارییه‌كه‌ش
بــه‌ئه‌نجامی 2گۆڵ به‌رامبه‌ر 1 گۆڵ كۆتایی هات و یانه‌ی زورا پله‌ی سێیه‌می خولی عێراقی
بوده‌ست هێنا و یانه‌ی هه‌ولێریش پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ست هێنا

بریاره‌ سبه‌ی چوارشه‌مه‌ له‌یاریگا شعب له‌به‌غدا یاری كۆتایی خولی عێراق به‌رێوه‌ بچێت
له‌نێوان یانه‌ی دهۆك و یانه‌ی طڵبه‌

نــوســه‌ر : ســانی ناصیح
نیوڵاین ســپۆرت

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

2

وه‌ڵام: له‌خولی عێراق زورا 2 : 1 هه‌ولێر

هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ یانه‌ كوردیه‌كه‌ی تر، ئه‌ویش یانه‌ی "دهۆك"ه‌
ئیشه‌ڵا جامه‌كه‌ له‌ كوردستانه‌

ده‌ست خۆش كاك سانی ...

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم

3

وه‌ڵام: له‌خولی عێراق زورا 2 : 1 هه‌ولێر

ده‌ستت خۆش انشالله‌ بۆ یانه‌ی دهۆكه‌ .

4

وه‌ڵام: له‌خولی عێراق زورا 2 : 1 هه‌ولێر

ده‌ست خۆش کاک سانی ، هیوادارم جامه‌که‌ بێته‌وه‌ باوشی کوردستان.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

5

وه‌ڵام: له‌خولی عێراق زورا 2 : 1 هه‌ولێر

- Sirwan - نووسی:

هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ یانه‌ كوردیه‌كه‌ی تر، ئه‌ویش یانه‌ی "دهۆك"ه‌
ئیشه‌ڵا جامه‌كه‌ له‌ كوردستانه‌

ده‌ست خۆش كاك سانی ...

https://fbcdn-sphotos-e-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc3/1236149_697070383655617_1856657392_n.jpg
کــه‌سـێـک نـیـه‌ بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه‌ نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده‌ گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه‌ بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره‌
شـــه وانــه‌ هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره‌
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]

6

وه‌ڵام: له‌خولی عێراق زورا 2 : 1 هه‌ولێر

پیرۆزبێت له‌هانده‌ران و یانه‌ی زه‌وڕا.پاشانیش یانه‌ی هه‌ولێر.ئێ خۆپله‌ی چواره‌میش باشه‌.تۆزێك له‌پێش پێنجه‌مه‌.
پێویسته‌ هه‌ولێر سه‌میربابۆ بكاته‌ ڕاهێنه‌ره‌و ٦یاریزانی سه‌ركیش به‌ڵكو زیاتر كوردبن.چونكه‌ ماده‌م هه‌رناباته‌وه‌ باكورد به‌عه‌ره‌ب بدۆڕێت نه‌وه‌ك عه‌ره‌ب به‌عه‌ره‌ب.
كپشه‌نییه‌ ان شاالله ساڵێكی تر ده‌چینه‌وه‌ پله‌ی یه‌كه‌م.هیوادارم به‌یانی دهۆك نازناوه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنێت چونكه‌ حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌خاته‌سه‌نگی مه‌حه‌كه‌وه‌.
ده‌ست خۆش و سه‌ركه‌وتووبیت برام.