بابه‌ت: ساتێك له‌گه‌ڵ باڵوڵ دا(١)
بسم للة الرحمن الرحيم
باڵوڵ یه‌كێك بووه له پیاوهحهكیمهكان و كهسهتهواو قسه‌زان و وه‌ڵام بۆهاتووهكان له‌گشت ساتێك‌دا.
پشتیوان به‌خوا له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی هه‌ربه‌شێكی نوێ منیش لێره بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه.ئه‌مه‌ش به‌سه‌رهاتێكی باڵوڵی حه‌كیم.
رۆژێك هات بۆلای هارونه رشید. خه‌لیفه خه‌ریكی خواردنه‌وه‌ی شه‌راب بوو بۆده‌ربازبوون له‌گوناهی خۆی له شه‌راب خواردنه لهباڵوڵی پرسی: ئه‌گه‌ر كه‌سێك ترێ بخوات حه‌رامه .ووتی نا . پرسی دوای خواردنه‌وه‌ی ترێ ئاویش به‌دوادا بخوا چۆنه؟ ووتی قهیناكا . پرسی دوای خواردنه‌وه‌ی ترێ و ئاوه‌كه تۆزێك له به‌ر هه‌تاو دابنیشێ چ زه‌ره‌رێكی هه‌یه ؟ ووتی هیچ عه‌یبی نیه. خه‌لیفه به‌خه‌یاڵی خۆی بهڵگیهكی دۆزیه‌وه ووتی ئه‌ی بۆچی هه‌ر ئه‌و ئاوترێیه له‌به‌رهه‌تاو دابنێیت پاش ماوه‌یه‌ك حه‌رام ده‌بێت. باڵوڵ ووتی ئه‌گه‌ر تۆزێك خۆڵ به‌سه‌ری مرۆڤدا بكه‌ین ئایه زامداری ده‌كات ؟ خه‌لیفه ووتی نا. پاشان پرسی ئه‌گه‌ر دوای خۆڵه‌كه تۆزێك ئاو بكه‌ن به سه‌ریدا ئایا زامداری ده‌كات ؟ ووتی نه‌خێر. ئیستا هه‌ر ئه‌و ئاو خۆڵه له‌گه‌ڵ یه‌ك تێكه‌ڵ بكه‌ین بیده‌ن له قاڵب وه‌ك خشتێك دروستی بكه‌ین وه بیده‌ین به سه‌ری كه‌سێكدا ئایه ئازاری ده‌گات ؟ خه‌لیفه ووتی بێگوومان سه‌ری مرۆڤ ده‌شكێنێ. باڵول:ووتی هه‌روه‌ك چۆن له تێكه‌ڵ بونی ئاو خۆڵ سه‌ری مرۆڤ ده‌شكێت له‌تێكه‌ڵبوونی ئاو ترێش ماده‌یه‌كمان ده‌ست ده‌كه‌وێت كه مرۆڤ جگه‌له شه‌رو فه‌ساد هیچی تری لێوه ده‌ست ناكه‌وێت
سه‌رچاوه-خانه‌ی نوری قورئان